تانج/tanic: ن: تاج، زەرزەنگ، زەڕگەنج.

تانجدار/tanicdar: ئانتـ:[ تانج+ دار] خاوەند تاج.

تانجداری/tanicdarî: نتـ:[ تانجدار+ئی] خاوەند تاجی.

تانجەخەرووس/tanicexerûsنتـ:[ ڕوو] گوڵە مەخمەری و زەرد و سوورە : جۆرە گوڵێکە.

تانج دەروێش/tanc derwêş

: نتـ:[ تانج+ دەرۆیش] تاجی دەروێشی.

تانج زاوا/taniczawa: نتـ:[ تانج+ زاوا] تاجێکی تایبەتییە لە گوڵ و رێحانە دروست دەکرێت، لەسەری زاوا دەندرێت.

تانج زێڕین/taniczêřîn: نتـ:[ باڵ] باڵندەیەکە لەچاو چۆلەکە پەرچەکانی ترخرپنە. سەری زەردە و دوو هێڵی ڕەشی پێداهاتووە. کاکۆڵی نێرە نارنجییە وهی مێیە زەردی کاڵەبەبڕای کاکۆڵی نییە. تا 9 سم بڵند دەبێت. ئەو باڵندەیە پشتی سەوزی زەیتوونییە و بەرزگی زەردی ئاماڵ سپی. تەنیشتی شین دەچن. باڵی دوو خەتی سپی و خەتێکی‌ پانی ڕەشی پێداکشاوە. لە لێرەواران دەژێت. زستانان لەسەر پەرژین و پنچکان دەبیندرێت. هێلانەی بەچڵووکی دارانەوە هەڵدەواسێت.[Zoo: Reglus regulus].

تانج کەڵەشێر/tanic keľeşêr: نتـ:[ تانج+ کەڵەشێر] پۆپەی کەڵەباب.

تانج کۆڵەکە/tanic koľeke: نتـ: سەرکۆڵەکە، سەرەکۆڵەکە.

.

.

.

.