تانج زێڕین/tanc zěřîn: نتـ:[ باڵ][ تانج+ زێڕین] باڵندەیەکە لە چاو چۆلەکە پەرچەکانی ترخرپنە. سەری زەردە و دووهێڵی ڕەشی پێدا هاتووە. کاکۆڵی نێرە نارنجییە وهی مێیە زەردی کاڵەبەبڕای کاکۆڵی نییە. تا 9 سم بڵند دەبێت. ئەو باڵندەیە پشتی سەوزی زەیتوونییە و بەرزگی زەردی ئاماڵ سپی. تەنیشتی شین دەچن. باڵی دووخەتی سپی و خەتێکی‌ پانی ڕەشی پێداکشاوە. لە لێرەواران دەژێت. زستانان لەسەر پەرژین و پنچکان دەبیندرێت. هێلانەی بەچڵووکی دارانەوە هەڵدەواسێت. [ Zoo: Reglus regulus].

.

.

.

.

.

 

تێبینی ئێوە لەسەر ئەم بابەتە؟

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Prove your humanity: 9   +   4   =