گەلاوێژ/gelawêj: ن:[ کات]

1 . مانگی گەلاوێژ پێنجەمین مانگی ساڵی کوردیی یە و دووهەمین مانگی وەرزی هاوینە، هاوتەریبە دەگەڵ مانگی مردادی ئێرانی. ئەم مانگە 31 ڕۆژە بە ساڵی کوردی.

: لە کوردەوارییدا بە تایبەت لە نێو جووتیاراندا بەکاتی پێگەیشتنی بەرهەمی ڕنینی وەک ئاروو دێتە هەژماردن.

2 . مانگی گەلاوێژ: مانگی ئاب، مانگی ئاوگۆست _ ئەگۆست.

 تێبینی
 لە هەندێک نووسراوە کوردییەکان مانگی گەلاوێژ بە ئاب یان ئاوگۆست لێکچووێندراوە، هەڵبەت ئەمەش هەڵەیە، ئەگەرچی 20 ڕۆژێکی دەکەونە نێو یەکتری

:: لە ڕێکەوتی 28 گەلاوێژ بوو، خومینی خوێنڕێژ هێڕشی هێنا بۆ کوردستان.

گەلاوێژئەنگوتن/gelawêjengutin: کتن:[ کات] سەرەتای دیاریدانی ئەستێرەی گەلاوێژ. 

گەلاوێژی/gelawêjî: نچ:[ کشت]

1 . گەنم وجۆ و مەرزەیەکی درواوەیە کە بەدرێژکۆلەیی لەسەرزەوی دانرابێت، بەدووڕیز بەڕەنگێک کە گوڵەکانیان ڕووی لەیەک بێت. 

2 . خەیار و ترۆزییەکە کە لە پاش گەلاوێژ کەوتن بێنەوەبەر.

3 . ڕێزکردنی باقە دەخڵ کە گوڵەکان بچنە سەریەک.

.

.

_______________

گەلاوێژ/gelawêj: ن:[ فەل] ئەستێرەیەکی گەشی جوان و ڕووناکە، بە ئاسمانەوە. هەروەها سەرەکیترین ئەستێرەیە کە وێنای لە سەگی گەورە دا: Alfa Canis Majoris، گەلاوێژ خۆی دەدۆزێتەوە لە 5،58 ساڵی تیشکی لە کۆمەڵەی هەتاوییە،[ ئینگـ: Sirius]

.

.

_______________

گەلاوێژ/gelawêj: ن:[ ڕۆژنا] گۆڤارێکی وێژەی و ڕۆشنبیری کوردی بووە، لەلایەن هەر دوو ماموەستا ئیبراهیم ئەحمەد و عەلائەدین سوجادی سەرپەرشتی دەکرا لە نێوان ساڵانی 1939 _ 1949 ی زایینی دا.

 تێبینی
زۆر چالاکی بەم ناوەوە دەکرێت لە باشووری کوردستان، وەک: فێستیڤاڵی گەلاوێژ، دەزگای گەلاوێژ …هتد

.

.

_______________

گەلاوێژ/Gelawêj: ن:[ ناڤ] ناوە بۆ ڕەگەزی مێیینە لە زمانی کوردییدا.

.

.

.

.