خەڵووز/xelûz: ن:[ کیمیـ]
1 – ڕەژوو _ ڕەژی، ڕێژوو، زووخاڵ، کۆمر، پشکۆی ئاگری کوژاوە. [ كاربۆن، خهڵۆزی پهتی( C) ][ ئینگـ : Carbon].
2 – کاربۆن. قۆناغە کانی پێکهاتنی خەڵووز.
1 – پێەت، پیت : پاشماوەی ڕووەکی ڕەق نەبووی هێشتا بەتەواوی نەبووە بە کاربۆن و ڕێژەیەکی زۆر ئاوی تێدایە. دادەنرێت بە یەکەم پلەکانی بوون بە خەڵووز. لە زەلکاوەکان دروست دەبێت.[ ئینگـ : Peat]{ زەویناسی. ل. 79}.
2 – لیگانیت : ئەو خەڵووزەیە کە ڕەنگەکەی ڕەش یان قاوەیییە و پلەی بە خەڵووزبوونی زیاترە لە پێەت و کەمترە لە خەڵووزی بیتیومینی.[ ئینگـ : Lignite]{ زەویناسی. ل. 57}.
3 – بیتیومینی: ناوی جۆرەها بەردە خەڵووزە کە 75 – 91 % کاربۆنی تێدایە، لەبنچینەدا نموونەی وشک و بێ خۆڵەمێشە.[ ئینگـ : bitumenous coals]{ ج. عەبدول. ئینسایکۆێدیا. ل. 141}.
4 – خهڵۆز، سوخاڵ، كهم.[ ئینگـ : Coal].
خەڵووزان/xelûzan: ن: خەڵووزدان، ڕەژیدان، زووخاڵدان : شوێنێکی تایبەتە لە ماڵدا کە هەر خەڵووزی تێدەکرێت.
خەڵووزاندن/xelûzandin: کتپ:[ کیمیـ][ خەڵووز+ ئاندن] بوونەخەڵووز _ بوون بەخەڵووز.[ ئینگـ : charing]{ جەمال عەبدول. سەردەم. ل. 43}.
خەڵووزەتەوەنی/xelûzetewenî: نتـ:[ کیمیـ][ هـ] ڕەژووی بەرد.
خەڵووزکردن/xelûz kirdin: کتپ:[ کیمیـ] ئەوانەی بە کاروباری خەڵووزکردنەوە خەریک دەبن چەند ڕێگایە هەیە.
1 – خەڵووزی کورە : دارەکان بە تەوراس ووردی دەکەن، لە شووێنێکی قووچەكیدا دای دەنێن و بە پەین دای دەپۆشن تا هەواکێش بێت، جگە لە کونی ئاگرەکە نەبێت خۆڵ دەکەن بەسەر پەینەکەدا، ئاگری تێبەردەدە و تادوو رۆژ وازی لێ دەهێنن، پاشان پەینەکە لادەدە و خەڵووزەکە جودا دەکەنەوە.
2 – خەڵووزی ڕەشۆکی : چاڵێکی گەورە لە زەویدا هەڵدەکەنن و چیلکە و گەڵای لەژێر بۆ ڕادەخەن، داری تێدەکرێت و بان دەدرێت بەخۆڵ و ئاگری تێ بەردەدەن تا دوو ڕۆژ ئەگەر ژیلەمۆی مابوو ئاوپرژێن دەکەین.
3 – خەڵووزی دارەتەڕ : دەبێت تێر ئاوبکرێت، کە دارەکە کۆکرایەوە و کەڵەکە کرا ئاگری لێ بەردەدەن هەر کەسکڵی کرد و پشکۆکانی دەرکەوت، دەست بەجێ ئاوپرژین دەکرێت، بە دار و دوڵق زەڵ ووزەکردوو دەکرێت، ئەوجا لێی دەگەرێن تا هەموو هەڵەکەی دەرچێت.
خەڵووزفرۆش/xelûz firoş: ئانتـ: ڕەژوو فرۆش : ئەو کەسەی کەپێشەی خەڵووز فرۆشتنە.
.
زاراوەی خەڵووز بە واتای جیاجیا دا |
ئێسکەخهلووز/êske xelûz: نتـ:[ کیمیـ][ ئێسک+ ئە+ خەلووز] ئهو خهلووزهیه که له ئێسک دهست دهکهوێت[ ئینگ: Bone charcoal].
بەردەخەڵووز/berde xelûz: ن:[ کیمیـ] [ ئینگـ : Coalstone].
بوون بە خەلووز/bŭn be xelûz: کتن: [ جێۆ] گۆڕانی مادەی ئەندامی بۆ خەڵووز کە یەکێکە لەڕێگایەکانی دروستبوونی بەبەردبووەکان.[ ئینگـ : Carbonization]{ زەویناسی. ل. 14}.
دڵۆپاندنی خەلووز/diľopandinî xelûz: کتپ:[ ئینگـ : coal distillation]{ جەمال عەبدول. سەردەم. ل. 48}.
قەترانی خەلووز/qetiranî xelûz: نتـ:[ کیمیـ][ ئینگـ : coal tar]{ ibid. ل. 48}.
کانەخەلووز/kane xelûz: نتـ:[ کیمیـ][ ئینگـ : coal mine]{ ibid. ل. 48}.
کرێکاری کانەخەلووز/kirěkarî kanexelûz: نتـ، شڕ:[ کیمیـ][ ئینگـ : coal miner]{ ibid. ل. 48}.
کوێرەخەلووز/kiwěre xelûz: نتـ:[ کیمیـ][ کیمیـ] بێگڕسووت.[ ئینگـ : blind coal]{ ibid. ل. 30}.
گازی خەلووز/gazî xelûz: نتـ:[ کیمیـ][ ئینگـ : coal gas]{ ibid. ل. 30}.
خەلووزی چەوتەک/xelûzî çewtek: نتـ:[ کیمیـ] ڕەژووی چەوتەک.[ ئینگـ : retort carbon]{ ibid. ل. 148}.
خەلووزی دار/xelûzî dar:نتـ:[ کیمیـ] ڕەژووی دار.[ ئینگـ : Xylanthrax]{ ibid. ل. 190}.
خەلووزی ڕووەکی/xelûzî řuwekî: ن:[ جێۆ] ڕووەکە خەڵووز[ ئینگـ : charcoal wood]{ ibid. ل. 43}.
خەلووزی کۆک/xelûzî kok: نتـ:[ کیمیـ] ڕەژووی کۆک.[ ئینگـ : coke. n]{ ibid. ل. 50}.
خەلووزی کۆکی سروشتی/xelûzî kokî siruştî: نتـ:[ کیمیـ] کۆکایت.[ ئینگـ : Cokite]{ ibid. ل. 50}.
خەڵووزی گیانەوەر /xelûzî giyanewer: نتـ:[ کیمیـ] ئاژەڵەخەڵووز، خەڵووزی ئێسک، خەڵووزی عاجی : ماددەیە
کە بە لەناو بەرە دڵۆپاندنی ئێسک دەمێنێتەوە، کە چەورییەکەی لێگیرابێت، ئەو تۆپەڵە ڕەشەی دەمێنێتەوە خەڵووزی گیانەوەرە، 10% کاربۆنی خاوێنی تێدایە وکە 80 %ی فۆسفاتی کالسیۆم و CaCO3 و ترشی تریشی تێدایە، بە یارمەتی ترشەکانییەکان، شتنەوەی خوێیەکانی دەست دەکەوێت کە بۆ پاکتاوی شەکر وەک ڕەنگبەربەکاردەهێندرێت.[ ئینگـ : Animal charcoal].{ ج. عەبدول. ئینسایکلۆپێدیا. ل. 147}.
خەلووزی مۆمی/xelûzî momî: نتـ: .
خەلووزی ناچوون یەک/xelûzî naçûn yek: نتـ:[ جێۆ] خەلووزی خەتخەت ناوەڕۆکدارە بە چرێکی زۆری ڤیترینیتە و ناڕوون.[ ئینگـ : banded coal].
.
.
.
.