پەیکەرە كۆئەندام/keykere koendam: نتـ:[ توێ] ئێسکه‌په‌یکه‌ر، کۆئەندامی ئێسک : پێناسه‌یه‌كی هاوبه‌شه‌ بۆ ئه‌و هه‌موو ئه‌و ئێسكانه‌ی كه‌ شێوه‌ بڕبڕه‌ی پێكدێنن وه‌ یه‌ك له‌وانه‌ش مرۆ‌ڤه‌. په‌یكه‌ره‌ ئێسكی مرۆ‌ڤ له‌ 206 پارچه‌ ئێسقان پێک هاتووه‌، کە بەشێوەیەکی هاویەک بەسەر هەردوو لای لەشدا دابەش کراوان. ئێسکەکان شێوە و قەبارەیان جیاواز و ئێسکە پەیکەریش لە دووبەشی سەرەکی پێک دێت ئەویش تەوەرە پەیکەر و پەلەپەیکەرە، که ‌به‌هۆی کرکراگه‌ و ماسوولکه‌کانه‌وه‌ پێکه‌وه‌ به‌ندن. بڕبڕه‌ی پشت ئێسکه‌کانی نزیکه‌ی 18 % قورسایی له‌ش پێک دێنن، ئێسکه‌کانی له‌ش فه‌رمانی زۆره‌، له‌وانه‌ هه‌ڵگرتنی له‌ش.

.

.

.

.