ڕیخۆڵا/řîxoľa: نتـ:[ توێ][ هـ][ ڕیخ² + ئۆڵا( ئۆڵ+ ئا)] ڕیخۆڵە.

ڕیخۆڵاکۆرە/řîxoľakore: نتـ:[ توێ][ هـ] ڕێخۆڵەكووێرە.

ڕیخۆڵە/řîxoľe: ن: [ توێ] ڕیخەڵوو( هـ)،لیخەڕوو( فە)، ڕیڤینگ، ڕۆدی( کباک)، ڕووڤیسۆر، رووخەلە، ڕیوی( ل)، پئور، پزوور، ڕیڤی : چشتێکی باریکی درێژە لە زگی گیانداراندا پیسایی پێدا دەڕوات.

ڕیخۆڵە ئەستوورە/řîxoľe estûre: نتـ:[ توێ] ڕیچک، ڕووڤیڕەش، زابلەک _ زابلۆق : ڕیخۆڵەیەکی ئەستوورە لە پاش ڕێخۆڵە باریکەوە دێت.[ ئینگـ: Large intestine].

ڕیخۆڵە باریکە/řîxoľe barîke: نتـ:[ توێ] ڕیخۆڵەیەکە لە پێش ڕیخۆڵەی ئەستوورەوەیە.[ ئینگـ: Small intestine].

. بنی ڕیخۆڵە باریکە/řîxoľe barîke: نتـ:[ توێ].[ ئینگـ: Heum].

ڕیخۆڵە برین/řîxoľebirîn: نتـ:[ پز، نخ][ ئینگـ: enterectomy]

ڕیخۆڵە تەسک بوون/řîxoľe tesk bûn: نتـ:[ پز، نخ][ ئینگـ: enterostenosis]

ڕیخۆڵە خزێ/řîxoľe xizê: نتـ:[ پز، نخ] ڕیخۆڵە شۆربوونەوە.[ ئینگـ: enteroptosis]

ڕیخۆڵە دروونەوە/řîxoľe dirûnewe: نتـ:[ پز، نخ][ ئینگـ: enterorrhaphy]

ڕیخۆڵە راستە/řîxoľe řaste: نتـ:[ توێ] ڕیخۆڵەی پاش.[ ئینگـ: Rectum].

ڕیخۆڵەزانی/řîxoľezanî: نتـ:[ پز، نخ] زانستی ڕیخۆڵە[ ئینگـ: enterology].

ڕیخۆڵە کوێرە/řîxoľe kiwêre: نتـ:[ توێ] ڕیڤیكاكۆرە( باد)، ئەپاندیس یان ئەپاندیکس : ڕیخۆڵەیێکی گچکە بە ڕیخۆڵەی گەورەوە نوساوە، کە چشتی بچێتەناوەوە زوو فریای نەکەون مرۆڤی دەکووژێت.[ ئینگـ: Appendex].

بەشی سەرەتایی ڕیخۆڵە ئەستوورە و ھەروەھا بەشێکە لە کۆلۆنی بەرەوژوور. ئاپاندیس بەم بەشە لە کۆلۆن دەلکێت. ئەم بەشە دەروازەیێکی ھەیە بە ناوی دەوازەی ئیلێئۆسێکال کە بەرگری لە گەڕانەوەی پیسی لە ڕیخۆڵە ئەستوورە بۆ ناو ڕیخۆڵە باریکە دەکات و ھاوکات ئەرکی ھەیە لە چۆنیەتی خاڵی بوونی گەدە بۆ ناو ڕیخۆڵە باریکە.

ڕیخۆڵە کوێرەبڕینîxoľe kiwêre biřîn: ن:[ پز][ ئینگـ: Appendicectomy].

ڕیخۆڵە گیران/řîxoľegîran: نتـ:[ پز، نخ] نوشتانەوەی ڕیخۆڵە.[ ئینگـ: Ileus]

ڕیخۆڵە هەڵدڕین/řîxoľe heľdiřîn : نتـ:[ پز، نخ][ ئینگـ: enterotomy]

ڕیخۆڵەکان/řîxoľekan: نتـ:[ توێ][ ئینگـ: Bowel].

ڕیخۆڵەی پێچاوپێچ/řîxoľey gewre: نتـ:[ توێ] به‌شێ له ریخۆڵه‌درێژه .[ ئینگـ: Ileum].

ڕیخۆڵەی دوانزەگرێ/řîxoľey diwanzegirê: نتـ:[ توێ][ ئینگـ: Duodenum].

ڕیخۆڵەی گەورە/řîxoľey gewre: نتـ:[ توێ] کۆڵۆن. [ ئینگـ: Colon].

ڕیخۆڵەیی/řîxoľeyî: نتـ:[ پز، نخ][ ئینگـ: enteric]

بنی ڕیخۆڵە باریکە/binî řîxoľe barîke: نتـ:[ توێ] .[ ئینگـ: Heum]

خرۆکەی ڕیخۆڵە/xiroke řîxoľe: نتـ:[ پز، نخ] میکرۆبێکە.[ ئینگـ: enterococcus]

خوێنبەربوونی ڕیخۆڵە/xiwênberbûni řîxoľe: نتـ:[ پز، نخ][ ئینگـ: enterorrhagia]

قۆڕیی ڕیخۆڵە/qořîy řîxoľe: نتـ:[ پز، نخ] دەبەبوونی ڕیخۆڵە[ ئینگـ: enterocele]

نەخۆشی ڕیخۆڵە/nexošî řîxoľe: نتـ:[ پز، نخ][ ئینگـ: enteropathy]

نەخۆشی کرۆهن/nexošî kirohin: نتـ:[ نخ] نەخۆشییەکی درێژخایەنی ڕیخۆڵەیە، بەتایبەتی لەبەشی خوارەوەی ڕیخۆڵە باریکە : Terminal ileum، ئەم نەخۆشییە دەتوانێت تەواوەی دەزگای هەرس لە دەمەوە تاوەکو کۆم تووشی ئازار و برین بکات.[ ئینگـ:  Crohn’s disease]

کونبوونی ڕیخۆڵە/kunbûnî řîxoľe: نتـ:[ نخ][ ئینگـ: ]

کونکردنی ڕیخۆڵە/kunkirdinî řîxoľe: نتـ:[ پز، نخ] سمینی ڕیخۆڵە[ ئینگـ: enterobrosia]

واڵابوونی ڕیخۆڵەی گەورە/kunkirdinî řîxoľe: نتـ:[ نخ] [ ئینگـ: ]

هەوکردنی زامی ڕیخۆلە گەورە/henaw: نتـ:[ هەوکردنی+ زامیڕیخۆڵە+ گەورە ] نەخۆشییەکی درێژخایەنە کە هۆی سووربوون و ئاوسانی ڕیخۆڵە گەورە : Colon، بەتایبەتی بەشی ڕیخۆڵەی راستە : Rectum دایە. ئەم بارە دەتوانێت لە چەند هەفتەیەک بۆ چەند ساڵیک درێژەی هەبێت. [ ئینگـ : Ulcerative Colitis] .

هەوکردنی ڕیخۆڵە/hewkirdinî řîxoľe: نتـ:[ پز، نخ][ ئینگـ: enteritis]

هەوکردنی ڕیخۆڵەکوێرە بڕین/hewkirdinî řîxoľe kiwêre biřîn: ن:[ پز][ ئینگـ: Appendicitis]

هەوکردنی ڕیخۆڵە و کۆڵۆن/hewkirdinî řîxoľe û koľon: نتـ:[ پز، نخ][ ئینگـ: enterocolitis]

.

ڕیخەڵۆک/řîxeľok: نتـ:[ توێ][ ڕیخ² + ئەڵۆک] ڕیخۆڵە، ڕیوەڵۆک( هـ)،ڕیخەڵوو( خۆ). ڕیوی.

ڕیخەڵوو/řîxeľû: نتـ:[ توێ][ هـ][ ڕیخ² + ڵوو] ڕیخۆڵە.

.

.

.