ئاگردان/agirdan: نتـ:[ ئاگر+ دان]
1 – كوانوو _ كوانگ، ئارگ( ئاورگ): ئارگا _ هارگا، ئاردجا، كۆڕك _ كۆڕكه : قووڵکه‌یه‌که وه‌ك ته‌ندوورێكی بچووك له نێو ژووری ماڵه‌كان سازی ده‌كه‌ن و پتر پۆلوو ئاگری بۆ دێنن و تێیده‌كه‌ن بۆ ژوورگه‌رمكردنه‌وه و هه‌روه‌ها بۆ گه‌رمراگرتنی چێشتی سازگراو و زستانانیش كورسی له‌سه‌ر دا ده‌خه‌ن.
2 – جێ ئاگر، ناوگۆرک : جێگای پۆلووی گه‌شاوه له‌بنی سه‌ماوه‌ری ره‌ژیدا.
ئاگردانک/agirdank: ن:[ ئاگر+ دان+ ك] ناوماڵان هه‌ڵیده‌كه‌نن، ته‌نیشته‌كانی لێك و لووس ده‌كه‌ن( سواغی ده‌ده‌ن، یا له‌تكه سوێنه و سواڵه‌تی تێده‌گرن)و ئاگری تێداده‌كه‌نه‌وه، یان له لاوه‌بۆی دێنن، جۆرێكی تریش له باتی هه‌ڵقه‌ندن، كهرۆكهیهك به‌به‌رد یا خشت ده‌به‌ستن( ئه‌مه‌یان زیاتر له مزگه‌وتان و دیوه‌خانانی ئاغایان) بۆ گه‌رمكردنی ژوور. ئاوورگ، كوانوو، گۆرگ-گۆرگه، ئازه‌ر.
ئاگردانی گەرماو/agirdanî germaw: نتـ:[ ئاگردان+ ی+ گەرماو] توون، گڕ، گوڵخان _ گوڵخەن، فیورانس.[ ئینگـ : furance]
.
.
_____________________________
ئاگردان/agirdan: نتـ:[ جێۆ][ کات] نۆهه‌مین مانگ ساڵ و سێهه‌م مانگی وه‌رزی پاییز. سه‌رماوه‌رز، سیخوار له پشت، قه‌وسی پاییزی.
.
.
____________________________
ئاگردان/agirdan: نتـ:[ فەل] کوورەی ئاگر، موغەیری : کەلووی ئاگردان دەتواندرێت ببیندرێت لە نێوان نیوەی باشووری گوێ زەوی لە سەرهێڵی پانی 22 پلە لە باشووری ئێکوادۆری ( ئیستەوا) هەتا 43 پلەی لەسەرهێلی پانی لە نیوەی باكووری گۆی زەوی. لە ماوەی مانگی یانزدەوە هەتا مانگی یەك . ئەستێرەی ئارا : Ara دەستنیشیان کراوە لە گلاگسای پەککەوتوو، لە پرۆژەی SBbc دابەشکردن( پۆلێن‌کردن)ی پەیڤسازیی گالاگسادا ناوی زانستی NGC 6221 بۆ تەرخانکراوە لە لایەن ئەستڕەوانی بەریتانییەوە جۆن هەرسچێل : John Herschel لە 3 . مایسی 1835. مەزەندە دەکرێت 69 میلێون ساڵی ڕووناکی لە زەوییەوە دووربێت. [ لا : Ara ]
.
.
.
.