خاو ¹ /xaw: ئان:

1 – [ مجـ] بێ ڕابردوو، بێ ئەزموون، بێ تاقیكردنەوە.

2 – سست، تەمەڵ_ تەمبەڵ : بەقو و نەقوون، بێقوون وهونەرودرژ.

3 – فش، فل.

4 – خاڤ، خام، تازی، نەكوڵاو.[ ئینگـ : raw]

5 – یەواش( کهـ).

:: گۆشتی خاو : كاڵ.

:: خشتی خاو.

:: بەنی خاو.

:: بەن و دەزووی بانەدراو، پووخ، هۆڤ، كە كرژ نەبێت.

6 – خەو، خەف، نووستن، وەنەووز.

:: پێستی خاو : خۆشە نەكراو.

خاوبوون/xawbǔn: كتن: جەفلین، سستبوونەوە، نەمانی كرژی چشت، ساردبوونەوەی یەكێك لەكارێك.

خاوبوونەوە/xawbǔnewe: کتن:[ خاو+ بوون+ ئەوە] خاو وەبیەێ( هـ).{ درودی، ل، 54}.

:: پیاو و ژن دوای کاری سێکسی به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر گه‌یشته‌ لوتکه‌ی چێژ هه‌ندێک مادده‌ی کیمیایی له‌ ده‌ماخیانه‌وه‌ ده‌ڕژێته‌ خوێنه‌ و به‌تایبه‌تی هه‌ردوو مادده‌ی ئۆکسیتۆسین و سیرۆتۆنین، ده‌بێته‌ ئه‌وه‌ی هه‌ست به‌ خاوبونه‌وه‌ و شه‌که‌تیه‌کی زۆر بکه‌ن له‌وه‌ ده‌چێت کاریگه‌ری ئه‌و دوو ماده‌ کیمیاویه‌ زۆر له‌سه‌ر پیاو زیاتر بن بۆیه‌ خاوبونه‌وه‌که‌ درێژه‌ ده‌کێشێت و ده‌بێته‌ هۆی خه‌وێکی قووڵ، به‌ڵام له‌ زۆرێک له‌ ژناندا چه‌ند خوله‌کێک ده‌خایه‌نێت و به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ ده‌بێته‌ هۆی پێدانی وزه‌و توانایه‌کی زۆر بۆ چالاکی له‌به‌ر ئه‌وه‌ ده‌بینین زۆرێک له‌ ژنان پاش کاره‌ سێکسیه‌که‌ به‌ چه‌ند خوله‌کێک چالاکیه‌کی زۆریان بۆ دێت و ده‌که‌ونه‌ کارکردنی زۆر له‌ ماڵدا و زۆر جار توانایه‌کی زۆرتریان بۆ دێت.{ گەل پرێس}

خاوبوونەوەی گرژی/xawbǔnewey girjî: نتـ:[ پز][ ئینگـ : Spasmolysis]{ پەزیشكی، ل، 330}.

خاوبوونەوەی ماسوولكە/xaw bǔnewey masŭlike: نتـ:[ پز][ خاوبوونەوە+ ی+ ماسوولكە][ ئینگـ : Muscular Laxity].

خاوكەرەوە/xawkerewe: نفا:

1 – برێتییە لەساردكردنەوەی یەكێك لەچشتێك.

2 – خاووەكەر( هـ).

خاوکردن/xawkirdin: کتپ:

خاوكردنەوە/xawkirdinewe: كتپ: خاو وەكردەێ( هـ)، سست كردنەوە، خاوكەردەبۆ، خام كردن : نەهێشتنی كرژی چشت، شل كردنەوەی چشتی خەست و پەیت.

:: کرێمی قژ خاوکردنەوە.

خاولیچ/xawlîč: ئان:[ لەنگە][ خاو+ لیچ] سستەپەلە، تەمبەڵ، تەپ لە ووتە و كاردا.

خاووخلیچ/xaw ǔ xilîč: ئانتـ: مرۆڤی سست وخاو، سست پەل، تەنبەڵ، تەپڵەتڕە، دەستەودەستان.

خاووخلیچك/xaw ǔ xilîčk: ئانتـ: بێكار، تەپڵەتڕ، شل و شێواو.

خاوی/xawî: نچ: خاڤی، خامی.

.

بەخاوی/be xawî: ئاكتـ: بخاڤی.

خۆخاوکردنەوە/xaw: کتن:

:: ته‌كنیكی خۆخاوكردنه‌وه‌.{ دەروونناسی}

.

خەیاڵی خاو/xaw: ئان:

شیری خاو/xaw: ئان: [ ئینگـ : raw]

قاوه‌ى سه‌وزى خاو كێشى له‌ش داده‌به‌زێنێت

قژی خاو/xaw: ئان:

گۆشتی خاو/xaw: ئان: [ ئینگـ : raw]

مۆسیقای خاو/xaw: ئان: [ ئینگـ : raw]

کاریگەری مۆسیقای خاو لە سەر مێشک.

.

.

_________________________________

خاو ² /xaw: ن: [ جێۆ] کانزا: ماددەیەكی سروشتی نا ئەندامی چون یەكی ڕەقە( جگە لە جێوە) پێكهاتنێكی كیمیایی دیاریكراو و ریزبوونێكی گەردیلەیی و بلووری ڕێكوپێكی هەیە.[ ئینگـ : mineral]{ زەویناسی، ل، 64}.

خاوەتەنكەكان/xawe tenkekan: نتـ:[ جێۆ][ ئینگـ : Flaky mineral]{ زەویناسی، ل، 32}.

خاوەمافییەكان/xawe mafîyekan: نتـ:[ جێۆ] بەو خاوانە دەگوترێت كە لە پێكهاتنیاندا ئاسن و مەگنیسیۆمی تێدایە، بە گشتی ڕەنگیان ڕەشە.[ ئینگـ : Mafic mineral]{ زەوی ناسی، ل، 60}.

خاوی بێسوود/xawî běsŭd: نتـ:[ جێۆ] ئەو خاوەی لەڕووی ئابوورییەوە سوودی نییە.[ ئینگـ : Gangue mineral]{ زەویناسی، ل. 36}.

خاوی بێگانە/xawî běgane: نتـ:[ جێۆ] تیابوو. [ ئینگـ : inclusion]{ زەویناسی، ل، 48}.

خاوی سەرەكی/xawî serekî: نتـ:[ جێۆ] بەو خاوە دەگوترێت كە پێویستە لەناو نان و پۆلێنكردنی كەڤرەكاندا، مەرج نییە گەورەترین ڕێژە پێكبهێندرێت لەكەڤرەكەدا.[ ئینگـ : Essential mineral]{ زەویناسی، ل، 29}.

خاوی نەرم/xawî nerim: نتـ:[ جێۆ] ئەو خاوەیە كە لە كوارتز نەرمتر بێت، واتە ڕەقێتی یەكەی لە(7) كەمتر بێت بە پێی پێوەری مۆهس بۆ ڕەقێتی.[ ئینگـ : Soft mineral]{ زەویناسی، ل، 105}.

بوون بەخاو/bŭn be xaw: كتن:[ جێۆ] زیادكردنی مادەیەكی خاوی بۆ هەر تەنێك یان كرداری جێگرتنەوەی مادەیەكی ئەندامی لەلایەن مادەیەكی خاوییەوە وەك بوون بە بەرد دا.[ ئینگـ : Mineralization]{ زەویناسی، ل، 64}.

گۆڕینی خاوی/gořînî xawî: كتپ:[ جێۆ] ئەو كردارانەیە كە دەبێتە هۆی جێگرتنەوەی خاوێك بە خاوێكی تر كە جیاواز بێت لە پێكهاتنیدا.[ ئینگـ : Metasomatsim]{ زەویناسی، ل، 63}.

زانستی خاو/zanistî xawekan: نتـ:[ جێۆ] ئەو زانستەیە لە خاوەكان دەكۆڵێتەوە، لەڕووی چۆنێتی دروست بوونیان و پۆڵێنكردن و سیفاتەكانیان و شوێنی هەبوونیان.[ ئینگـ : Mineralogy]{ زەویناسی، ل، 64}.

لەخاوچووەكان/le xaw čuwekan: نتـ:[ جێۆ][ ئینگـ : mineraloids]{ زەویناسی، ل، 64}.

نەوتی خاو/xaw: نتـ:

: عێراق توانای یەدەگكردنی نەوتی خاو زیاددەكات.

نیشتووەخاوییەكان/nîštŭexawîyekan: نتـ:[ جێۆ][ ئینگـ : mineral deposite]{ زەویناسی، ل، 64}.

.

.

___________________________________

خاو ³ /xaw: ن: [ ڕوو] گیایەكی بۆنخۆشە لە كەرەوز دەچێت، لەچیاكان و لە جێگای تووش و خەخت پەیدا دەبێت، كاتێك مەشكە بۆگەن دەبێت، ئەو گیایەی تێدەكرێت، بۆنی خۆش دەبێت.

.

.

_________________________

خاو  4 /xaw: ن: خوری نەڕێسراو.

خاوانە/xawane: نتـ:[ خاو+ ئانە] بەنێكە كە دانردابێت بۆ پۆی پەڕە و چشتی دیكە.

خاوە/xawe: نتـ:[ ئەردە][ خاو+ ئە] دەزووی خاو، دەزگ خاو، لباد یا قاپووتێكی خورینە كەنەپەسترابێت.

خاوەخاو/xawexaw: نتـ: تووكی چۆغە و مافوورە.

.

.

_________________________

خاو 5/xaw: ئان:[ ئای تی][ ئینگـ : raw]

.

.

.