جاترە/catire: ن:[ ڕوو][ خوار] ئەزبێ، ئەزبۆلە، ئەزبێڵە، ئەزبی _ ئەزبیلە، بوودینە، جانترە، جەهتەر( هـ)، جەتر، جعیدۆک، چاترە، کاکوتی، مەرزەكەو، هەزبێلە، هەزوە(باد)، هەزبی _ هەزبیلە _ هەزبیە کیویلە : گیایەكی گەڵا بارییكە، نزیكەی 30 سم بڵند دەبێت، ماڵی و كێوییە، بۆنیخۆشە، لە تەرخون دەچێت، وەک بەهارات دەکرێتە ناو چێشت و دانوولەی نۆكی دەكرێت. بۆنی لە بۆنی نەعنا دەچێت،  ڕۆنی جاترەی لێدەردەهێندرێت بۆ مەبەستی پزیشکی. جاترە بۆ هەرسكردن باشە.[ عب: זעתר : زعتر ][ لا : thyme].

{ تێبینی : بۆ بیننی وێنەی جاترە کلیک لە سەر پەیڤە لاتینیەکان بکە}

جاترە كێویلە/catirekěwyile: نتـ:[ ڕوو] مەرزە، مەدەگوش، گوێمشكە، هەزبیەكێڤیلە، نەعنای كێوی : گیایەكی بەهاریی كێویییە لە جاترە دەچێت، بۆ ژانەسك جۆش دەردێت و دەخورێتەوە. [Bot : thymus vulgaris  ] .

جاترەی ئەسپ/catirey esip: نتـ:[ ڕوو] چەوەنە، ڕێحانە كێویلە، سەرەچۆلەكە : جۆرە ڕووەكێكە گەلاكەی تووكنە، گولەكەی پەمبەیییە.

جاترەی فارسی/catirey farisî: نتـ:[ ڕوو] جۆرێكە لەجاترە، گوڵێكی پەمبەیی هەیە، بۆنێكی خۆشی لێدەگیرێت، بۆ مەبەستی پزیشكی بەكاردەهێندرێت.[ Bot : headed thym].

.

.

.

.