چەپ ¹ /çep: ئان:

  لە فەرهەنگی زمانی ئاڤێستادا، وەها تۆمارکراوە. ل. 305
 گۆکردنی بە کوردی زمانی ئاڤێستایی   واتای بە کوردی
پاووەووە awawAh چەپ
کەشینە aniCak ڕاست

1 – چۆپ _ چۆپە، لای چۆپەی، واژی لای ڕاست. پێچەوانەی ڕاست لەلەش یان لە تشتێکدا.

2 – جیاواز، کەمی، نزم.

:: ئەو کۆشکە چەپی نیە لەگەڵ هۆری : واتە زۆر لەیەکتری جیاوازنین و لەوی کەمتر و نزمتر نیە.

3 -[ئەردە] دوورکەوتە، چەپڵە، کلا، کەنار.

:: چەپ کەوتووە

:: ماڵی ئازادی زۆرچەپە.

چەپاڵ/çepaľ: ئانتـ:[ چەپ+ ئاڵ] لای چەپ.

چەپە/čepe: ئانتـ:[ هـ، جا][ چەپ+ ئە] چەپلەر، چەپڕا(کباک) : کەسێکە هەر بە دەستی چەپی کاربکار.  

چەپەن/çepen: ئانتـ:[ چەپ+ ئەن] لای چەپ.

چەپلەر/çepiler: نتـ:[ هـ][پەپ+لەر] چەپە، چۆپە : مرۆڤی چەپە : کەسێکە کە دەستی چۆپەی لە جیاتی دەستی ڕاستەی بەکارببات.  

چەپلەری/çepilerî: نچ: چەپی.

چەپی/çepî: نتـ:[ چەپ+ ئی] چەپەوانە، چرپی. >< ڕاستی.

:: هەڵپەڕکێی چەپی.

چەپیل/çepîl: نتـ: چۆپە، چەپە.{ هەژار. ل. 214}.

.

.

_____________________ 

چەپ ² /çep: ئان: خواروخێچ.

چەپت/çept: ئانتـ: خواروخێچ.

چەپوچێڕ/çep û çêř: نتـ: چشتی خواروگێڕ.

.

.

________________________

چەپ ³ /çep: ئان: لای باكوور.

چەپڕاست/çepřast: نتـ:[ ڕۆژ] چرپانە: ووڵاخێکی بەرزەیە، کە لاقی ڕاست و دەستی چەپی سپی بێت.

چەپڕاستی/çepřastî: نچ:[ ڕۆژ] سپێتی لاقی ڕاست و دەستی چەپی ووڵاخانە.

چەپوڕاس/çepûřas: نتـ: [ چەپ+ و+ ڕاس( ڕاست)] چەپوڕاست.  

چەپوڕاست/çepûřast: نتـ:[ چەپ+ و+‌ ڕاست] خاچ : چەلیپاو بۆ هەموو چشتێکیش بەکاردەبرێت، کە ڕاست و چەپ تێکپەڕینی.

چەپوڕاستکردن/çepûřastkirdin: کتپ:[ چەپوڕاست+ کردن] ڕاکێشانی دەستی ڕاست و قاچی چەپ. دەستی چەپ وقاچی ڕاست بۆ چابوونی ئازاری پشت بۆ بڕینی دەستی ڕاست و قاچی چەپ بە پێچەوانە بۆ سزادانیش بەکاردە بڕێت.

.

.

_______________________

چەپ  4/ çep: ن:

1 -[ کباک] چەپڵە، چەپک : دەست لە دەستدان.

2 – پووڵی قومار.

3 – چەپکەموو، چەپکەگیا.

4 – پلەوپایە

:: چەپێکی دەبەر ئەودا نیە.

بای چەپ/bay çep: نتـ:[ جێۆ] بایەکە فێنکی لەگەڵ خۆی دێنێت لەهاویناندا، بۆ گیا سوود بەخشە، بەزستانان ساردە.

.

.

.

.