بادە/bade: ن:[ کەرەستە]{{ ەك / ێ / ێك / ێوە // ان / ێ / ن }{ ەكە / ێ // ەكان / ەكێ }}[ پهـ: Bātak]
1 – لێوان، پەرداخ.
2 – لە ڕوانگەی تەسەوفەوە یان فەلسەفەی عیرفانەوە واتا : مەستی خوادای دێت.
{
بە جامێ بادەوە تێر نابم ئەگەر مەیلت هەیە ساقی
گلێنەی خۆم دەنێرمە خزمەتت بۆم تێكە تابیبا
}{هێمن}.
بادەپەرست/badeperist: نتـ:[ بادە+ پەرست( پەرستن)] مەینۆش، كەسێك كە خواردنەوەی پێ خۆش بێت.
بادەپەرستی/badeperistî: نچ:[ بادە+ پەرست( پەرستن)+ی] ئەوەی پەیوەندی بەبادەپەستنەوە هەبێت.
بادەپەیما/badepeyma: نتـ:[ بادە+ پەیما] میخۆر، بادەخۆر.
بادەخۆر/badexor: نفا:[ بادە+ خۆر( خواردنەوە)] مەیخۆر، بادەنۆش، ئارەقخۆر : كەسێك كە بادە دەخواتەوە.
بادەخۆری/badexorî: نچ:[ بادە+ خۆر( خواردنەوە)+ ی] ئەوەی پەیوەندی بەبادەخوارنەوە هەبێت.
بادەخۆش /badexoŝ: نتـ:[ بادە+ خۆش] ئەو كەسەی كە دەخواتەوە.
بادەفرۆش/badefiroŝ: نفا:[ بادە+ فرۆش( فرۆشتن)] مەیفرۆش، ساقی، بڕامەن.
. . دووکانی بادەفرۆش/dûkanî badefiroŝ: نتـ:[ دووکان+ ی+ بادەفرۆش] شەرابخانە، شيرەخانە، مەيبانگ، مەيبەنگ، مەيخانە، مەيستان، مەيگەرێن.
بادەك/badek: نتـ:[ بادە+ ك] بادە، پەرداخ، لێوانی بچووك.
بادەگێڕ/badexor: نفا: [بادە+گێڕ( گێڕان)] كەسێك كە بادە داتەدەست بادەخۆران، مەی گێر، بڕامەن، ساقی.
بادەگێڕان/badegěřan: كتپ:[ بادە+ گێڕان] مەیگێڕان.
بادەگێڕیی/badegěřyî: نچ:[ بادە+ گێڕ( گێڕان)+ یی] ئەوەی پەیوەندیبە مەیگێڕییەوە هەبێت.
بادەنۆش/bade noŝ: نتـ:[ بادە+ نۆش( نۆشین)] مەیپەرست.
بادەنۆشین/badenoŝîn: كتن: مەیخواردنەوە.
بادەی ئەلەست/badey elest: نتـ:[ بادە+ ی+ ئەلەست] بادەی خودایی
{
چاوبازەی چاومەستە، لەوبادەی ئەلەستە
دەستم بگرە هەستە، تۆ و دین و ئایینت
}{ وەفایی}.
.
.
.
.