نیو/nîw: ن:

1 – [ ن] نیڤ( کباک)، نێمە( زا)، نیم( هـ)، نییو. : پێشگرێکە لە زمانی کوردی، کە دەکەوێتە پێش ووشەوە و وشەیەکی نوێی لێ دروست دەبێت، کە واتایەکی ناتەواوی پێدەبەخشێت. 

2 – [ ئان] لەت، ناتەواو، بەش بەش، چڵ، کەرت، نیمچە. 

3 – [ ئاک] نیوە. 

  لە فەرهەنگی زمانی ئاڤێستادا، وەها تۆمارکراوە. ل. 
 گۆکردنی بە کوردی زمانی ئاڤێستایی   واتای بە ئینگلیزی
نەێمە amEan Half, hemi , semi
  تێبینی
 کاتێک کە باس لە زمانی کوردی دەکرێت، کە زمانێکی هیندوئەوروپییە. ئەم ووشەیە یەکێکە لە کۆڵەکەکانی بەراوودکردن لە زمانناسی دا

نیواونیو/nîwawnîw: نتـ:[ نیو+ ئاو+ نیو] نیوە، نیمە : لەدووبەش بەشێک، بەشێ لە دووبەش، وەک یەک.[ ئینگـ: in half] 

:: بازاری زێڕ، نیواونیو زیاتریش  دابەزیوە.

نیوئاواز/nîwawaz: ن:[ مۆسیقا][ نیو+ ئاواز] نیڤ ئاواز( کباک)، نیمچە ئاواز( هـ).[ ئینگـ: half tone].

نیوئاوتۆمات/nîwawtomatik: نتـ:[ نیو+ ئاوتۆمات] نێوئۆتۆماتیکی، وەک ئامراز، مەکینە وماشین یان بە چەکێک دەگووترێت شقارتەی ئاگردانەکەی ئاوتۆماتیک بێت.[ ئینگـ: semiautomatic] 

نیوئایینی/nîwayînî: ن:[ نیو+ ئایینی][ ئینگـ: semi religious].  

نیوئەشکێل/eşkêlnîw: ن:[ بیر][ نیو+ ئەشکێل] نیوەتیرە( ئەندازە).

نیوئەلیرەم/nîwelîrem: نتـ:[ کۆن][ نیو+ ئەلیرەم] نیم ئەلیرەم( هـ).  

نیوئیزرەم/nîwîzrem: ن:[ کۆن][ نیو+ ئیزرەم] نیم ئەلیرەم( هـ).  

نیوە/nîwe: نتـ:[ نیو+ ئە] نیمە _ نیمچە( هـ)، بەشە _ بەشێ : کوتێکی تەواو.  

  تێبینی
 پێشگرێکە لە[ نیو+ ئە]ئ زمانی کوردی بە واتای( نیمچە، بەشە) کە هاوواتای( semi)ی زمانی ئینگلیزی دێت، کە زۆر لە زاراوەی زانستی بە پەیڤی لێکدراوی یان دارێژراوەی لەسەری بنیات نراوە. 

:: لە نیوەدا : نیمەنە.

نیوەئەفسانەیی/nîwe efisaneyî: نتـ:[ نیوە+ ئەفسانەیی] [ ئینگـ: semi legendary].

نیوەئیفلیج/nîwîfilîc: نتـ:[ نخ][ نیوە+ ئیفلیج] نیمەئیفلیج : ئیفلیج بوونی لایەکی لەشی مرۆڤ.[ ئینگـ: hemiplegia].

نیوەبازنە/nîwebazine: نتـ:[ بیر][ نیو+ئە+ بازنە] نیڤ چغز، نیوگۆڤوەند _ نیوگۆڤەندەک، نیڤخەلەک، نیڤچەمەرە.[ ئینگـ: Semicircle].

نیوەبازنەیی/nîwe bazineyî: نچ:[ بیر][ نیو+ئە+ بازنە] نیڤچغزی، نیوگۆڤەندەکی، نیڤخەلەكی، نیڤچەمەرەیی.[ ئینگـ: Semicircular].

نیوەبرژان/nîwebirjan: کتن:[ نیوە+ برژان] پەردۆخیان، نیمەسووتیان، هەڵپڕووزان.

نیوەبرژاو/nîwebirjaw: نتـ:[ خوار][ نیوە+ برژاو( برژان)] نیم برشت، خاوەبرژ، نیوەبرژای، نەتەواو برژاو.[ ئینگـ: half baked]  

نیوەبرێژ/nîwe birêj: نتـ:[ خوار][ هـ، مکـ][ نیوە+ برێژ] بۆ دانی گەنم و کونجی و قاوە و هیتر.

نیوەبرێژبوون/nîwe birêjbûn: کتن:[ نێوەبرێژ+ بوون] نیوەبرێژبی یەی.

نیوەبرێژکردن/nîwe birêjkirdin: کتپ:[ نێوەبرێژ+ کردن] نیوەبرێژکەردەی.

نیوەبزوێن/nîwebizwên: نتـ:[ زمان][ نیو+ ئە+ بزوێن] پیتانیڤ بزوێن، نیمچەنزوێن، نیم دەنگنەرم.[ ئینگـ: semi vowel

نیوەپەردە/nîwe perde: نتـ:[ نیو+ ئە+ پەردە] نیم پەردە.

نیوەپەردەیی/nîwe perdeyî: نتـ:[ توێ][ نیوە+ پەردەیی] نیمچە پەردەیی.[ ئینگـ: semimembranosus]

نیوەپڕی/piřînîwe: نتـ:[ نیو+ ئە+ پڕی] نیمە پەڕی( هـ). نێوەبەتاڵ : پڕبوون تا نیوە وەک ئاو یان تشتێکی دیکە.[ ئینگـ: half glass full]

نێوەپۆڕ/nîwepor: نتـ:[ باڵ] ئاڤدەل.

نیوەپیاو/nîwepiyaw: ئانتـ:[ نیو+ ئە+ پیاو] نیمەپیا.

نیوەپیربوون/nîwepîrbûn: نتـ: بەناواچوون.

نیوەتا/nîweta: نتـ:[ نیوە+ تا] نیوەفەردەیەک.

نیوەتاریک/nîwetarîk: نتـ:[ نیوە+ تاریک] نیڤ تاری.[ ئینگـ: semi drakness].

نیوەتەختە/nîwetexte: نتـ: بەشی پێشەوەی پێڵاو.

نیوەتەمەن/nîwetemen: نتـ:[ نیو+ ئە+ تەمەن] نیم تەمەن، تەمەنی نیوە : ئەو کاتەی کە پێویستە بۆ شیبوونەوەی نیوەی ژمارەی ئەتۆمییەکانی ماددە تیشک دەرەوە.[ ئینگـ: half life].   

نیوەتێر/nîwetêr: نتـ:[ نیو+ ئە+ تێر] نیمەسیر( هـ).

نیوەتێری/nîwetêrî: نچ:[ نیوەتێر+ ی] نیمەسیری( هـ).

نیوەتیرەک/nîwetîrek: ن:[ بیر][ نیو+ ئە+ تیرە+ ک] نیڤ تیرەک.[ ئینگـ: semi diameter].

نیوەجودا/nîwecuda: ن:[ ئەند][ نیو+ ئە+ جودا] نیڤ جودا( کباک) : خانی یێ هەڤ دیوار ل گەل خانی یەک دی.[ ئینگـ: semi detached].

نیوەچاوراو/nîweçawraw: نتـ:[ نیوە+ چاوراو] پەڵخوڕ : لەوەڕی ناوسكی ئاژەڵ کە هێشتا هەرس نەبووبێت.  

نیوەچڵ/nîweç: ئانتـ:[ نیوە+ چڵ] نیمەچڵە( هـ)، نێوە وناتەواو. 

نیوەچڵبوون/nîweçiľbûn: کتن:[ نیوەچڵ+ بوون] نیمەچڵ بییەی( هـ).

نیوەچڵکران/nîweçiľkiran: کتپ:[ نیوەچڵ+ کران] نیمەچڵ کردیای( هـ).

نیوەچڵکردن/nîweçiľkirdin: کتپ:[ نیوەچڵ+ کردن] نیمەچڵ کەردەی( هـ).

نیوەچڵی/nîwe çiľî: نچ:[ نیوەچڵ+ ی] نیمەچڵی.

:: لە نیوەچلی دا : نیمەچڵیەنە _ نیمەچڵینە( هـ).  

نیوەچن/nîweçin: نفا:[ نیوە+ چن] نیمەچن _ نیمەچنە( هـ).  

نیوەچۆڵ/nîweçoľ: نتـ:[ نیوە+ چۆڵ] نیمەچۆڵ _ نیمەچۆڵە( هـ).

نیوەچۆڵی/nîweçoľî: نچ:[ نیوەچڵ+ ی] نیمەچۆڵی.    

نیوەچێوە/nîweçêwe: نتـ:[ نیوە+ چێوە]

نیوەخەو/nîwexew: نتـ:[ نیوە+ خەو] نیمەوەرم _ نیمە وەرمە.

نیوەخرۆک/nîwexirok: نتـ:[ ئینگـ : Hemisphere].

نیوەخۆکار/nîwexokar: ئانتـ:[ سەز][ نیو+ ئە+ خۆکار] نیڤ خوکار.[ ئینگـ : semi automatic].

نیوەخواب/nîwexiwab: ئانتـ:[ وێژە][ نیوە+ خواب] مەبەست خەواڵوو.

{

نیگاهی چاوی مەستی نیوەخوابت

هەزاری وەک منی خستۆتە تابووت

}{ کوردی، ل، 15}.

نیوە داخراو/nîwe daxiraw: ئانتـ:[ تێكـ][ نیو+ ئە+ داخراو( داخران)] [ ئینگـ : semi closed

نیوە داگیرکاری/nîwe dagîrkarî: ئانتـ:[ ڕامیـ][ نیو+ ئە+ داگیر+ کاری] نیڤ داگیرکری.[ ئینگـ : semi colonial

نیوە دەرەبەگی/nîwe derebegî: نتـ:[ ڕامیـ] نیڤ دەرەبەگی( كباك)، نیوە فێوداڵ.[ ئینگـ : semi feudal

نیوە دەشتایی/nîwe deştayî: نتـ:[ جێۆ] بێروون.

نیوە دەڵێنەر/nîwe deľêner: نتـ: جۆرە پەردەیەکە ماوە دەدات بە تێپەربوونی هەندێک ماددە و هەندێکیان قەدەغە دەکات.[ ئینگـ : semi osmotic]

نیوە دوورگە/nîwe dûrige: نتـ:[ جێۆ][ نیوە+ دوورگە] شیوەدوورگە، دوورگەی ناتەواو : زەوییەك، کە لە زۆرلاوە بە ئاو دەورە درابێت یان جێگایەك لە وشكی کە سێ کەناری ئاو بێت و لایێكی چەسپابێت بە وشکانیەوە .[ ئینگـ : Peninsula ].

نیوەر/nîwer: نفا:[ بیر][ نیو+ ئەر] دووکەرتکەر.   

نیوە ڕەپ/nîwe řep: نتـ:[ پز][ نیو+ ئە+ ڕەپ] نیڤ ڕەپ.[ ئینگـ : semi erect].

نیوە ڕەق/nîwe řeq: نتـ:[ نیو+ ئە+ ڕەق] نیمچەنەرم، نیڤ ڕەق.[ ئینگـ : semi solid]. 

نیوەڕەوان/řewannîwe: نتـ:[ نیو+ ئە+ ڕەوان] نیمەڕەوان، نیمەشۆر( هـ)، نییوڕان، نێوەڕۆژ.

نیوەڕەوانی/řewanînîwe: نچ:[ نیوەڕەوان+ ی] نیمەڕەوانی.  

نیوەڕن/řinnîwe: نتـ:[ نیو+ ڕن] نیمەڕن، نیمەڕنە.( هـ).

نیوەڕۆژ/řojnîwe: نتـ:[ کات][ نیو+ ئە+ رۆژ] [ ئینگـ : semi diurnal]. 

1 – ناڤڕۆژ، نیڤڕۆژ، نییڕۆ، نیمەڕۆ _ نیمەڕۆژ، نییوڕان، نیڤڕان، ناوەندی ڕۆژ : ناوەڕاستی ڕۆژ( کات).

2 – باشور.

3 – نانی نیوەڕۆیە، جەمی نیوەڕۆ : فراوین.

نیوە ڕۆبار/nîwe řobar: نتـ:[ نیو+ ئە+ ڕۆبار] پشوو و ووچانی نیوەڕۆیانی کاروانچییان، حەسانەوەی نیوەڕۆیان.

نیوە ڕۆشن/nîwe řoşin: نتـ:[ نیو+ ئە+ ڕۆشن] [ ئینگـ : transtucent] 

نیوە ڕووت/řûtnîwe: ئانتـ:[ نیو+ ئە+ ڕووت] نیڤ روت.[ ئینگـ : semi abstract].

نیوە ڕوون/řûnnîwe : ئانتـ:[ نیو+ ئە+ ڕوون] لێڵ، نیمچە ڕوون.

نیوە زوها/nîwe zuha: ئانتـ:[ نیو+ ئە+ زوها] نیڤ زوها.[ ئینگـ : semi drying].

نیوە زریپۆش/řpoşnîwe zi: ئانتـ:[ سەز][ نیو+ ئە+ زڕیپۆش] نیو زنجیری.[ ئینگـ : half trukt].

نیوە ژیاری/nîwe jiyarî: ئانتـ:[ نیو+ ئە+ ژیاری] نیڤ ژیاری.[ ئینگـ : semi sedantry]

نیوە ساڵەکی/nîwe saľekî: ئانتـ:[ ڕوو][ نیو+ ئە+ ساڵ+ ئەکی] نیڤ سالکی، هەر نیوساڵ جارێک.[ ئینگـ : semi annual].

نیوە سووتان/nîwe sûtan: نتـ:[ نیو+ ئە+ سووتان] نیمە سووتەی( هـ).  

نیوە سووتاو/nîwe sûtaw: نتـ:[ نیو+ ئە+ سووتاو] برووت، چڵاسک _ چڵۆسک، سوتەڵ، سووتەمەڕۆ، نیمەسووتە( هـ)، نیمچەسووتاو.[ ئینگـ : semibrunt ].

نیوە سووتە/nîwe sûte: نتـ:[ نیو+ ئە+ سووت+ ئە] نیوەگوڕ، هێزتیاماو، نیوەسووتاو.

{

وەها سووتاوم ئەسڵەن تابی فەریادم نەما سادەی

ڕەفیقان نیوەسـووتەن ئێوە نامـەرد عـەرزە هـاوارێ

}{ کوردی، ل، 53}

نیوە سواغ/nîwe siwa: نتـ:[ نیو+ ئە+ سواغ] نیمە ساو( هـ).  

نیوە شارەزا/nîwe şareza: نتـ:[ نیو+ ئە+ شارەزا] نیڤ شەهرەزا.[ ئینگـ : semi skilled]

نیوە شارستانی/nîwe şaristanî: نتـ:[ نیو+ ئە+ شارستانی] .[ ئینگـ : semi civilized]

نیوە شەو/nîwe şew: ن:[ کات] [ نیو+ ئە+ شەو] نیڤەشەڤ، نیمەشەو، نیوەی شەو، نیڤاشيڤێ.

:: لە نیوەشەوەوە.

:: لە نیوەشەودا.

نیوە شلەکی/nîwe şilekî: ئانتـ: نیڤ ئاڤەکی.[ ئینگـ : semi liquid]

نیوە شووشەیی/nîwe şûşeyî: نتـ:[ نیوە+ شووشە+ ئیی] دەرگایەک لە دار یان میتال کە نیوەی بە شووشە ڕازێندرابێتەوە.

:: دەرگای نیوە شووشەیی. [ ئینگـ : half glass door]

نیوە شێ/nîwe şê: نتـ:[ ][ نیو+ ئە+ شێ] نیمەشەی : کرانەوەی مەرەز و خوری.  

نیوەکار/nîwekar: ئانتـ:[ ئاب][ نیو+ ئە+ کار]

1 –  هاوبەشی کار، هاوکار، نیڤەکار.

2 – کارێ کە هێشتا تەواو نەبووە.  

نیوەکاری/nîwekarî: نتـ: [ ئاب][ نیو+ ئە+ کاری] ڕەوتی کاری نیوەکار، ڕەنجێك کە بەشێك لەدوو بەشی بەهرە و داهات دەبات.  

نیوە کانال/nîwe kanal: ئانتـ:[ نخ][ نیو+ ئە+ کانال] جوکا نیڤ چغزی.[ ئینگـ : semi canal].

نیوە کەرپووچ/nîwe kerpûç: نتـ:[ ئەند][ نیوە+ کەرپووچ]  خشتێك کە ئەستووراییەکەی دەگاتە نزیکەی ١١ سم.

نیوە کەرپووچی بازنەیی/nîwe kerpûç: نتـ:[ ئەند][ نیوە+ کەرپووچ+ ی+ نازنە+یی] جۆرە خشتێکە لە شێوەی نیوە بازنەیی، بۆ داپۆشین دوو لای میچ یان سەربانی خانوو.[ ئینگـ : half- round ridge tile].  

نیوە کەوانەیی/nîwe kewaneyî: نتـ:[ نیوە+ کەوانەیی] جوانکاری نیوە کۆمەوەبوو.[ ئینگـ : half header].

نیوە کران/nîwe kiran: کتپ:[ نیوە+ کران] نیمەکریای.

نیوە کراو/nîwe kiraw: ئانفا:[ نیوە+ کراو( کران)] نیمەکریا.

نیوە کردن/nîwe kirdin: کتپ:[ نیوە+ کردن] کردنەنیوە، دوولەت کردن.

نیوە کرێ/nîwe kirê: کتپ:[ ئاب][ نیوە+ کرێ] نیمەکرێ.

نیوە کوتراو/nîwe kutiraw: ن: پەلقوت.

نیوە کوژ/nîwe kuj: نفا:[ نیو+ ە+ کوژ( کوشتن)] نیمە کوش( هـ).

نیوە كلاسیكی/nîwe kilasîkî: ئانتـ:[ نیو+ ئە+ كلاسیك+ ی] نیڤ كلاسیكی.[ ئینگـ : semi calassic].

نیوە كلاسیكیانە/nîwe kilasîkiyane: ئانتـ:[ نیو+ ئە+ كلاسیك+ یان+ ئە] نیڤ كلاسیكی.[ ئینگـ : semi classical].

نیوە كۆڵۆن/nîwe koľon: ئانتـ:[ نیو+ ئە+ کۆڵۆن] نیشاندە کا خالبەنی( ؛ ) ل نڤسین ئو چاپکرنێ.[ ئینگـ : semi colon].

نیوە کۆڵ/nîwe koľ: نتـ:[ شن][ نیو+ ئە+ کۆڵ] نیوەبار، خاوەچی.

نیوە کوڵا/nîwe koľa: نتـ:[ نیو+ ئە+ کۆڵ+ ئا] نیمەگریا( هـ).  

نیوە کوڵان/nîwe koľan: کتپ:[ نیو+ ئە+ کۆڵ+ ئان] نیمەگریای( هـ).  

نیوە کوڵاو/nîwe koľaw: کتپ:[ نیو+ ئە+ کۆڵاو] فرجیل. [ ئینگـ : semi cooked] 

نیوە گەر/nîwe ger: نفا: شتێك : لەتشتێکی دیکە دووکەرت بکات.

نیوە گەرم/nîwe gerim: ئانفا:[ کەش] ئاووهەوای نیوەگەرم، نەسارد نەگەرم.

نیوە گەز/nîwe gez: نتـ:[ نیوە+ گەز] نیمەگەز( هـ).  

نیوە گەندەخۆر/nîwe gendexor: نتـ:[ نیوە+ گەندەخۆر ][ ئینگـ : hemi saprophyte ].

نیوە گەێنەر/nîwe geêner: نتـ:[ کارەبا] نیڤ گەهین( كباك)، نیمچە گەیێن(هـ)، نیوەڕێنەر. [ ئینگـ : Semi-conductor].

نیوە گرۆڤەر/nîwe girover: ن:[ نیو+ ئە+ گرۆڤەر] نیوەگۆ.

نیوە گومەز/nîwe gomez: نتـ:[ ئەند] نیڤ گومز( کباک)، نیمچە گوومەز.[ ئینگـ : Semi dome].

نیوە گیان/nîwe giyan: ئانتـ:[ نیوە+ گیان] نیوەمردوو، نیمەگیان( هـ) : لە نێوان مان و نەماندا : نەخۆشێ نزیك بەمردن.

نیوە گیان بوون/nîwe giyan bûn: کتن:[ نیوەگیان+ بوون] نیمەگیان بی یەی( هـ).  

نیوە گیان کردن/nîwe giyan kirdin: کتپ:[ نیوەگیان+ کردن] نیمەگیان کەردەی( هـ).  

نیوە مەرگ/nîwe merg: نتـ:[ نیو+ ئە+ مەرگ] نیمەمەرگ.

نیوەمەن/nîwemen: نتـ:[ نیو+ ئە+ مەن] نیمەکۆچ _ نیمەکەوچ.

نیوە مردن/nîwe mirdin: نتـ:[ نیو+ ئە+ مردن] مردنی نیوەی لەش، نیمە مەرڎەی.  

نیوە مشەخۆر/nîwe mişexor: نتـ:[ نیو+ ئە+ مشەخۆر].[ ئینگـ : semi parasite]

نیوە میری/nîwe mîrî: نتـ:[ پۆشاك][ نیو+ ئە+ میری] نیڤ میری( كباك).[ ئینگـ : semiformal]

نیوە نابەدڵ/nîwe nabediľ: ئانتـ:[ نیوە+ نا+ بە+ دڵ] لووتەلا.[ ئینگـ : half hearted] 

نیوە ناو/nîwe naw: نتـ:[ نیو+ ئە+ ناو] نیمەنام.

نیوە نەرم/nîwe nerim: نتـ:[ نیو+ ئە+ نەرم].[ ئینگـ : semi soft]

:: پەنیری نیوەنەرم.

نیوە نمەک/nîwe nimek: ن: نیوەلمەک، نوێ نمەک.

1 – نیمەڕۆیی.

2 – هەویر و خوێ : هەویرێكە لەسەر برین داندندرێت.

3 – پەڕۆی گەرم، پەتپەتی.

نیوە نهۆم/nîwe nihom: نتـ:[ ئەند] شێوازێکە لە خانوو کە لە نهۆمی دووم یان سەرتر، نیو دیوار و نیو نهۆم بەلێژی بەیەکەوە دەبەسترێن.[ ئینگـ : half story].

نیوە و ناتەواو/nîwe û natewaw: ئانتـ:[ نیوە+ و+ ناتەواو] کارێ کە نیوەکارە مابێتەوە.  

نیوە و نیوە/nîwe û nîwe : بەند:[ نیوە+ و+ ناتەواو] لە ناوەڕاستدا ؛ وەك لە ناوەڕاستدا بەشکردن.   

نیوە وەستاو/nîwe wesitaw: ئانتـ:[ ئەند][ نیوە+ وەستاو] گۆشەی نیوە وەستاو، گۆشەی نیو نەوەتی.[ ئینگـ : half ninety degree].

نیوە هەڵکێشراو/nîwe : ئانتـ:[ ئەند][ نیوە+ و+ هەڵکێشراو]

:: جومگەی نیوەهەڵکێشراو.[ ئینگـ : half lap joint].

نیوە هۆشیار/nîwe hoşiyar ئانتـ:[ نیو+ ئە+ هۆشیار] نیڤ هشیار، نیمچە هۆشیار، نیوەبەهۆش، نیمچەبەهۆش.[ ئینگـ : semi conscious]

نیوە هێڵ/nîwe hěľ: نتـ: پلەی خوێندن.

نیوە هێڵكەیی/nîwe hěľkeyî: ئانتـ:[ ئەند][ نیو+ ئە+ هێڵکە+ یی] نیڤ هێکەیی.[ ئینگـ : semi elliptical]

نیوەی درێژی/nîwey dirêjî: ئانتـ:1 – کاتی ئاسایی. 2 – وێنە ناوقەدی مرۆڤ بەرەو ژوور.[ ئینگـ : half length]

نیوەی ساڵ/nîwey saľ: نتـ:

نیوەی سەرەوەی لەش/nîwey serewey leş: نتـ:

نیوەیی/nîweyî: نچ: نیمەیی

[ ئاب] نیواونیو، شەریکیی، هاوبەشی بە دووبەشی ڕاست : بوونی شت بەدوو بەشی ڕاست لە ناوەندی کەسدا.

:: ئەم زەوییە لە ناوەندی من و تۆدا نیوەیی یە.  

:: بەنیوەیی.

:: بەنیوە نیوەیی.

نیو بادیە/nîw badiye: نتـ: نیم باڎی( هـ).

نیو بار/nîw bar: نتـ: نیم بار( هـ).

نیو بازنە/nîw bazne: نتـ: نیو‌گۆڤه‌ند.[ ئینگـ : Semicircle]. 

نیو باقە/nîw baqe: نتـ: نیم باقە( هـ)، نیو چەپك.

نیو باوەش/nîw baweş: نتـ: نیم بارش( هـ).

نیو بەرگ/nîw berg: نتـ: نیڤ بەرگ( كباك)[ ئینگـ : half binding].

نیو بەرمیل/nîw bermîl: نتـ: نیم بەرمیل( هـ).

نیو برا/nîw bira: نتـ: زڕبرا، نیڤ برا( كباك)[ ئینگـ : half brother].

نیوەی ساڵ/nîwey saľ: نتـ:

نیو بست/nîw bist: نتـ: نیم ویەس _ یەس( هـ). 

نیو بوتڵ/nîw butiľ: نتـ: نیم بوتڵ( هـ).

نیو پارچە/nîw parçe: نتـ: نیم پارچە( هـ).

نیو پاکەت/nîw paket: نتـ: نیم پاکەت( هـ).

نیو پەرداخ/nîw perdax: نتـ: نیم بەرزەق( هـ).

نیو پووت/nîw pût: نتـ: نیڤ پوتین( كباك)[ ئینگـ : half boot].

نیو پیاڵە/nîw piyaľe: نتـ: نیم پیاڵە.( هـ).

نیو تاس/nîw tas: نتـ: نیم تاس.( هـ).

نیو تاق/nîw taq: نتـ: نیم تاق : شەش سەعات ئاوی نۆباو.( هـ). 

نیو تەرک/nîw terik: نتـ: بۆ لە جێچوونی تەنها لاسمتێکی ووڵاخ بەکاردەهێندرێت کە داخزابێت.   

نیو تەشت/nîw teşit: نتـ: نیم تەشت.( هـ).

نیو تەغار/nîw teğar: نتـ: نیم تەغار.( هـ).

نیو تەن/nîw ten: نتـ: نیم تەن.( هـ).

نیو تەنەکە/nîw teneke: نتـ: نیم تەنەکە.( هـ).

نیو تمەن/nîw timen: نتـ: نیم تمەن.( هـ).

نیو تۆپ/nîw top: نتـ: نیم تۆپ.( هـ).

نیو جام/nîw cam: نتـ: نیم جام.( هـ).

نیو‌ جه‌سته/nîw ceste: نتـ: له‌شی بێسه‌ر، بێده‌ست و بێڵێ.[ ئینگـ : Trunk، Torso] . 

نیو چارەک/nîw çarek: نتـ: نیم چارەك.( هـ).

نیو چاک/nîw çak: نتـ: نیم چاك.( هـ).

نیوچە/nîwçe: ن: نیمچە. [ ئینگـ : semi].

نیوچە سێوەر/nîwçe sêwer: ن:[ فیز] نیمچەسێبەر : بازنەی ڕووناکی، ناوکە ڕەشەی پەڵەی خۆر. [ ئینگـ : penumbra].

نیوچە دوورگە/nîwçe dûrge: نتـ: نیمچەدوورگە.

نیو خڕۆک/nîw xiřok: نتـ:[ ] نیوەگۆ.

نیو خوشک/nîw xuşik: نتـ:[ نیو+ خوشك] زرخوشک، نیڤ خوشک( کباک).[ ئینگـ : Half sister].  

نیو داشت/nîw daşit: نتـ: نەکۆنە و نەنوێ، نیم داشتە( هـ).

نیو دۆلار/nîw dolar: نتـ: نیم دۆلار.

نیو دەرزەن/nîw derzen: نتـ: نیم دەرزەن( هـ).

نیو دەستە/nîw deste: نتـ: نیم دەسە( هـ).  

نیو دینار/nîw dînar: نتـ: نیم دینار( هـ).  

نیو ڕۆژ/nîw řoj: نتـ: نیم ڕۆ( هـ).  

نیو ڕووناکی/nîw řûnakî: نتـ: نیڤ روناهی( كباك) : تاری یا وێنەیی.[ ئینگـ : half ligth]. 

نیو ژەم/nîw jem: نتـ: نیم ژەمەن( هـ). 

نیو ساڵ/nîw saľ: نتـ: نیم ساڵ( هـ) : شەش مانگ.

نیو سەتڵ/nîw setiľ: نتـ: نیم سەتڵ( هـ).  

نیو سەدەیی/nîw sedeyî: ئانتـ: نیڤ سەدی، نیوە سەدساڵی : هەر پەنجا ساڵ جارێک ڕوو بدات. [ ئینگـ :semi centennial]

نیو سەعات/nîw seäat: نتـ: نیم سەعات( هـ) : 30 خولەك. [ ئینگـ : half hour]

نیو سەبەتە/nîw sebete: نتـ: نیم سەوە( هـ).

نیو سه‌روا/nîw serwa: نتـ: [ ئینگـ : Half rhyme]

نیو شانە/nîw şane: نتـ: نیڤ شانە، نیڤ خانە.[ ئینگـ : half cell].

نیو فەردە/nîw ferde: نتـ: نیم فەردە( هـ).  

نیو قاپ/nîw qap: نتـ: نیم قاپ( هـ).

نیو قات/nîw qat: نتـ: نیم قات( هـ). 

نیو قاش/nîw qaş: نتـ: نیم قاژ( هـ).  

نیو قۆری/nîw qorî: نتـ: نیم قۆری( هـ). 

نیو قۆڵ/nîw qoľ: نتـ: نیم قۆڵ( هـ). 

نیو کادان/nîw kadan: نتـ: نیم کاڎان( هـ). 

نیو کەوچک/nîw kewçik: نتـ: نیم چەمچە.( هـ).

نیو کۆڵ/nîw koľ: نتـ: نیم دەرزە.( هـ).

نیو کووپە/nîw kûpe: نتـ: نیم جەڕە.( هـ).

نیو کیلۆ/nîw kîlo: نتـ: نیم کیلۆ( هـ). 

نیو گالۆن/nîw galon: نتـ: نیم گالۆن( هـ). 

نیو گەز/nîw gez: نتـ: نیم گەز( هـ).

نیو گرێ/nîw girê: نتـ: نیڤ گرێ( كباك) : زو ڤە دبت.[ ئینگـ : half hitch]. 

نیو گرۆڤه‌ر/nîw girover: نتـ:[ نیو+ گرۆڤەر][ ئینگـ : Hemisphere]

نیو گرۆڤه‌ری باشووری/nîwgiroverî başûrî: نتـ:[ نیو+ گرۆڤەر] .ئه‌و نیوه‌یه‌ی زه‌وییه كه له باشووری هێڵی ئیستوا دایه[ ئینگـ : Southern Hemisphere]

نیو گرۆڤه‌ری باكووری/nîwgiroverî bakûrî: نتـ:[ نیو+ گرۆڤەر]ئه‌و نیوه‌ی زه‌وییه كه له باكووری هێڵی ئیستوا دایه. [ ئینگـ : Northern Hemisphere]

نیو گرۆڤه‌ری رۆژاوای/nîwgiroverî rojaway rojaway: ن:[ نیو+ گرۆڤەری+ ڕۆژاوای] ناوێكی دیكه‌یه بۆ ئه‌مریكاكان یان دونیای نوێ.[ ئینگـ : Western Hemisphere]. 

نیو گرۆڤه‌ری رۆژهه‌ڵاتیی/nîwgiroverî rojhelatî: نتـ:[ نیو+ گرۆڤەر]بریتیه له قاره‌ی ئافریكا، ئاسیا، ئه‌وسترالیا و ئه‌وروپا. [ ئینگـ : Eastern Hemisphere].

نیو گونیە/nîw guniye: نتـ: نیم گونی( هـ). 

نیو لاک/nîw lak: نتـ: نیم لاك( هـ).

نیو لەت/nîw let: نتـ: نیم لت( هـ).

نیو لیرە/nîw lîre: نتـ: نیم لیرە( هـ).

نیو مانگ/nîw mang: نتـ: نیم مانگ( هـ) : ١٥ ڕۆژ. 

نیو مەتر/nîw metir: نتـ: نیم مەتر( هـ). 

نیو مەنجەڵ/nîw menceľ: نتـ: نیم قابلەمە( هـ). 

نیو مشت/nîw mişt: نتـ: نیم مشت( هـ).

نیو ملیۆن/nîw milyon: نتـ: نیم ملوێن( هـ).  

نیو نان/nîw nan: نتـ: نیم نان( هـ). 

نیو نەفەس/nîw nefes: نتـ: نیم نەفەس( هـ). 

نیووێنە/nîwwêne: نتـ: نیڤ وێنە( کباک) : درێژی نیڤ لەشی.[ ئینگـ: half length]. 

نیوهەزار/nîw hezar: نتـ: نیم هەزار( هـ).

نیوهەمانە/nîwhemane: نتـ: نیم مانە( هـ). 

نیوهۆقە/nîwhoqe: نتـ: نیم هۆقە _ نیم حۆقە( هـ). 

نیوهەنگاو/nîwhengaw: نتـ:[ نیو+ هەنگاو] نیڤ پێنگاڤ( کباك).[ ئینگـ: Half step].  

نیوی/nîwî: ئاک: نیڤی( کباک).  

نیو یارد/nîw yard: نتـ: نیم یارڎ _ یەرڎ( هـ).

نییوڕان/nîyuran: ن:[ هـ] نیوەڕوان، نێوەڕۆژ.

نییوڕۆ/nîyuřo: ن: ژێرۆ، باشوور، خۆرئاوا.

 نیو وەک ناوگر و پاشگر لە ووشەدا 

بەرگی نیوەمیری/nîwemîrî: نتـ:[ پۆشاک][ نیو+ ئە+ میری] نیڤ میری، نیوەفەرمی : جلوبەرگێک کەی بنتواندرێت پێی بڕۆی بۆ زانکو یان بۆ کاری.[ ئینگـ: semiformal].

بەنیوە نابەدڵییەوە/be nîwe nabediľîyewe: ئاکتـ:[ بە+نیوەنابەدڵ+ ییەوە] بەلووتەلاوە.[ ئینگـ: half heartedly]

پەیژەی نیوەبازنەیی/peyijeî nîwe bazineyî: نتـ:[ ئەند] نەردەوانی نیوە چخزی.[ ئینگـ: half pace stair].

دیواری نیوەتەختەیی/dîwarî nîwetexteyî: نتـ:[ ئەند] دیوارێکە بە داربەند هەڵسێندراوە و بۆشاییەکانی تەختەکەی بە بەرد و گڵ و گەچ پڕکراوەتەوە.[ ئینگـ: half timbered wall].

زمانی نیوەمیری/nîwe mîrî: نتـ:[ پۆشاک][ نیو+ ئە+ میری] نیڤ میری.[ ئینگـ: semiformal]

کەناڵی نیوەبازنەیی/kanaľî nîwe bazineyî: نتـ:[ توێ][ ئینگـ: semicircular canals].

.

.

.

.