پینە ¹ /pîne: ن:
1 – پنو، پنیا( رۆژ)، شاپینۆز، پەرەسپان( کباک)، پسپان، كەژنە : پارچە بەسەر پارچەدا دروون یان پارچەیەک بدرێت لە شتی دڕاو.[ ئینگـ : Patch]
2 – [ ئەند] بەشێكە لە دیواری سازكراوە.
3 – [ نخ] توێژێكی ڕەقی پێست كە لە بەركاری زۆر لە بەری دەست پەیدا دەبێت.
پینەئەوە کەرڎەی/pîne ewekerđey: کتپ:[ هـ] پینەکردنەوە.
پینەپینە/pînepîne: نتـ:
{
لە رەشانگی پینە پینە
كە كەو لێی دەكەونە چینە
}{ هێدی}
پینەپەڕۆ/pînepeřo: نتـ:[ پینە+ پەڕۆ] پینەلە كووتاڵ.
پینەچێتی/pîneçêtî: نچ:[ پینە+ چی+ ئێتی] كار و پیشەی پینەچی.
پینەچی/pîneçî: ئانتـ:[ كو: پینە+ توڕ: چی] پینەكار، بینەدۆز : كەسێک پیشەی پینەدروونە.
پینەدروو/pînedirû: ئانتـ:[ پینە+ دروو( دروون)] پینەچی.
پینەدۆز/pînedoz: ئانتـ:[ پینە + دۆز] پینەچی، دریشک.
پینەدۆزی/pînedozî: نچ:[ پینە+ دۆز+ یی] پینەچێتی.
پینەساز/pînesaz: نفا:[ پینە+ ساز( سازكردن)] پینەدروو.
پینەسۆل/pînesol: نتـ:[ پینە+ سۆل] پینەی كەوش.
پینەكەر/pîneker: نفا:[ پینە+ كەر( كردن)] پینەدۆز، پینەچی.
پینەكردن/pînekirdin: كتپ:
1 – [ مجـ] بریتییە لە داپۆشینی هەڵە و نەنگی.
:: بەم شێوەیە هەڵەبەهەڵەپینە دەکەن.{ rhewal}
2 – پەرەسپاندن، پسپاندن، كەژنەكردن: پارچە بەسەردا گرتنی دڕاو.
پینەکریای/pînekiryay: کتپ:[ هـ][ کارابزر] پینەکران.{ وشەنامە، ل، 266}.
پینەگەر/pîneger: ئانتـ:[ پینە+ گەر] پینەكەر.
پینەگەری/pînegerî: نچ:[ پینە+ گەر+ یی] پینەدۆزی، پینەچێتی.
پینەگرتن/pînegirtin: كتن:[ فە][ پینە+ گرتن] سارێژ بوونی برین.
پینەوپەڕۆ/pîneûpeřo: نتـ:[ پینە+ و+ پەڕۆ] پینا.
1 – سازكردنەوەی دڕاو یان ڕووخاو.
2 – كاری سەخت و دژوار بەكەم وكورت پێكهێنان.
پینەوپەڕۆکردن/pîneûpeřo: کتپ:[ پینەوپەڕۆ+ کردن] پێکەوە نووسان.
پینەوپەڕۆنەکردن/pîneûpeřo: کتپ:[ پینەوپەڕۆ+ نە+ کردن] پێکەوەنەنووسان.
:: 31ی ئاب بەهیچ شتێک پینەوپەڕۆ ناكرێت، بەوە نابێت بوترێ هەڵەیەكی مێژووییە.{ سەعدی پیرە}.
بۆپینەكردن/bopînekirdin: كتن:[ بۆ+ پینە+ كردن][ مجـ] بۆ داپۆشین : داپۆشین و هەڵە شاردنەوەی كەسێک، كە نەگاتە دەنگدانەوە.
پێپینەكردن/pêpînekirdin: كتپ:
سووژنی پینەچی/sûjinî pîneçî: نتـ:[ کەرەستە][ سووژنی+ پینەچی] [ ئینگـ: Cobbler awl]
.
.
__________
پینە/pîne: ن:
1 – [ ڕوو][ رۆژک، ل] پنگ، پونگە، گیڕە پونگ، پیتگە( نەعناع).
2 – [ خوار] كەپەكی ئارد.
.
.
.
.