ڕووبار/řûbar: ن:[ جێۆ] چەم، چۆم، ڕۆخانە، ڕووار( ئەردە)، ڕۆ.[ ئینگــ : River]

ڕەخی ڕووبار/řexî řûbar: نتـ:[ جێۆ] بەست _ بەستێن، قەراغی چەم، كەناری زیخەڵانی رۆخانە.

ڕووباری پەرچدار/řûbarî perčidar: نتـ:[ جێۆ] ڕووبارێكە چەند پەرچێكی هەیە لە ناوچەیەكی دیاریكراودا.[ ئینگـ: Braided Sream]{ زاراوەكانی ئاو، ل، 56}.

ڕووباری ژێرزەوی/řûbarî jěr zewî: نتـ:[ جێۆ] ڕووباری شاراوە.[ ئینگـ: Buried river]{ زاراوەكانی ئاو، ل، 57}.

ڕووباری مردوو/řûbarî mirdû: نتـ:[ جێۆ] ڕووباری ونبوون: ئەو ڕووبارەیە كە ڕێڕەوە كە نادیارەو ون بووە لە ڕێڕەوێكی ناخی زەویدا، وەكو لە هەرێمە كارستییەكاندا ڕوودەدات.[ ئینگـ: Dead river]{ زاراوەكانی ئاو، ل، 92}.

.

بنی ڕووبار/binî řûbar: نتـ:[ بن+ ی+ ڕووبار] چەو و زیخی بنی ڕێڕەوی ڕووبار کە دیار بێت.  [ ئینگــ : River bed]

.

.

.