هەڵاڵە/heľaľe: ن:[ ڕوو] تۆزی کولیلك، گوڵەتۆز، تۆوی نێرەکی، هاگ : تۆزی رووەکە کە بە بێ تێکەڵ بوونی تۆوی نێر و مێ دەبێتە هۆی ئاوس بوون و ژیان لە هێندێک رووەکدا. نموونەی هەرە باش ئەم جۆرە رووەکانە کارگە .[ ئینگـ : Pollen ،  pollin]. 

هەڵاڵەبوون/heľaľe bûn: کتن:[ ڕوو] هەلالەبوون. . [ ئینگـ : pollination].

هەڵاڵە دەکات/heľaľe dekat: کتن:[ ڕوو] هەلالەدکت.[ ئینگـ : pollinate , pollinizie].

هەڵاڵەک/heľaľek: نتـ:[ ڕوو] هەلالەک.  .[ ئینگـ : pollinium].

هەڵاڵەکراو/heľaľe kiraw: ن:[ ڕوو] هەلالەکری. .[ ئینگـ : pollinated].

هەڵاڵەکردن/heľaľe kirdin: کتپ:[ ڕوو] هەلالەکرن( کباک)، چاتکردن. .[ ئینگـ : pollinating ، pollinisation]. 

هەڵاڵەیی/heľaľeyî: ن:[ ڕوو] هەڵالەیی. .[ ئینگـ : pollinic , polliniferous]. 

.

توورەکە هەڵاڵە/tûreke heľaľe: نتـ:[ ڕوو] [ ئینگـ : Pollen bag]   

خۆهەڵاڵەکردن/xo heľaľekirdin: کتپ:[ ڕوو] خۆچاتکردن. [ ئینگـ : Self pollinisation]

کۆسپی ڕووەك/guľî řuwek: نتـ:[ ڕوو] بەشی سەرەوی نێرکی گوڵ، پێشوازی لە تۆوی هەڵالە دەکات. [ ئینگـ : stigma ]{ کەماڵنامە، ل، 1485}. 

.

.

____________________

هەڵاڵە/heľaľe: ن:[ ناڤ] ناوە بۆ رەگەزی مێینە.  

هەڵاڵە برایمە/heľaľe birayme: نتـ:

.

.

________________________

هەڵاڵە برمە/heľaľe birme: ن:[ ڕوو] گوڵی بگریۆ واتا گوڵی گریان( لور و بەختیاری)،  فرمێسکی مریەم : لە داوێنی زنجیرە کێوەکانی زاگرۆس بە تایبەت لە داڵاهۆ و شاهۆ زۆر دەڕوێت، دەڕوێن و بەرزاییان لە 50 بۆ 80 سەنتیمەترە و بە ( هەڵاڵە برمەی زاگرۆسی) ناسراون. خەلک لە مانگی بانەمەڕ دا دەچن بۆ لێکردنەوەی ئەم جۆرە گوڵە لە گەڵ گوڵە شلێرە و دەیانفرۆشن. هەڵاڵە برمەی کوردستان یەکێکە لە جوانترین گوڵەکانی کوردستان و ساڵی 2015 ئێران لەڕێی بەڕێوەبەرایەتیی کەلەپوور و کولتوورییەوە، دۆسیەیەکی بۆ ئەم گوڵە کردەوە و خستییە لیستی کاتی یۆنسکۆ بۆ تۆماری جیهانی.  ئەم گوڵە تا ئێستا زیاتر لە 15 جۆری لە جیهان و کوردستاندا ناسراون کە جوانترین و بەرزترینی تایبەتە بە چیاکانی کوردستان.  

هەڵاڵەبرمە لە کولتووری کوردیدا
نەخشی هەڵاڵەبرمە لەسەر شوێنەواری مێژوویی تاقۆسانی کرماشان لەپاڵ نەخشی پادشا ساسانییەکان هەڵکەنراوە و ئەوە دەگەیەنێت کورد لەمێژە هەڵاڵەبرمەی بەلاوە پیرۆزە و لەناو شیعر و گۆرانییەکانیشدا رەنگی داوەتەوە. و هۆکارەکەشی بۆ چیرۆکێکی کۆنی کوردی دەگەڕێتەوە کە گوایە: هەڵاڵەبرمە سەرەتا سەری بەرز بووە، بەڵام ئەم گوڵە شایەتحاڵی مەرگی سیاوەش ( لە هەندێ دەقی کۆنی کوردی وەک دیوانە گەورەی یارسانەکان بە سیاوەخش هاتووە) بووە و کاریگەری مەرگی سیاوەش وای کردووە، ئەم گوڵە سەری شۆڕ بکاتەوە و دایمە بگریێ. فرمێسکەکانیشی ئەو دڵۆپانەن هەندێ جار لێوەی دەڕژێن.
هەڵاڵەبرمە لە هەر چوارپارچەی کوردستان دەڕوێت و جوانی بە چیا و شاخەکانی کوردستان دەبەخشێت و بووە بە هێمای خوێنی شەهید، بەڵام دەشتی هەڵاڵەبرمە لە شاری کوهرەنگی چوارمەحاڵ و بەختیاری ناسراوترین شوێنە. رۆژهەڵاتی پارێزگای لوڕستان و بەرزاییەکانی کرماشان بەتایبەت چیای شاهۆی نزیک لە هەورامان و جوانڕۆ، هەروەها ئیوان و ئابدانان و ئیلامیش شوێنی سەرەکین بۆ شینبوون و گەشەکردنی ئەم گوڵە. لە بەرزاییەکانی باشووری کوردستان بەتایبەت سۆران و ئامێدی و باکوورمانیش بەهاران ئەم گوڵە دڵی ئەویندارانی سروشت و ژینگەپارێزان خۆش دەکات.{ باسنیوز }.

.

.

.

.