خڕنووک/xřnûk: ن:[ ڕوو][ ع : خرنوب] خەڕنووك، خەرنووف : Xernûf ( كباک)، خرنوک،  سەرپێچ : گیایەكە لە وەرزی هاوینان شین دەبێت لە ناوچە دەشتاوییەكان. پنچكەكە دارەكەی ڕەقە و پەلكی وردە و بەرەكەی دەخورێت، بەڵام بەرەكەی بە سەوزی تاڵ و تفتە پێی دەگوترێت خڕنووک، و کە ووشك بووەوە ڕەش هەلدەگەڕێت و شیرین دەبێت و شیلەی لێ دەگیرێت. پێی دەڵێن مەحچەچە . [ ئینگـ : carob][ لا : Ceratonia siliqua]

{

كه‌بابی گۆشتی بزن فاكیهه‌ی به‌ری خڕنووک
له‌من بپرسه‌ سه‌فای شاره‌ حیزه‌كه‌ی كه‌ركووک

}{ شێخ ڕەزا}.

دارخڕنووک/darxřnûk: ن:[ ڕوو] دارێکی هەمیشە سەوزە، 15 – 17 مەتر بلند دەبێت و نزیکەی و داری خڕنووك 200 تا 300 ساڵ دەژێت. ئەم دارە لە ووڵاتەکانی دەریای سپی ناوەڕاست دا شین دەبێت و لە ووڵاتی ئیسپانیا زۆرترین داری لێیە.

خڕنووكی بەراز/xřnûkî beraz: نتـ:[ ڕوو][ ئینگـ : Anagyris]

.

مه‌حچه‌چه/meĥičeče: ن:[ ڕوو] به‌ری ووشکراوه‌ی خڕنووکە .

.

.

.

.