گەزگەزۆک/gezgeok: ن:[ ڕوو] گەزەنە _ گەزەنک، گەزگەسک _ گەسگەسک : گیایەکە لە دەو ئاوان شین دەبێت 10 بۆ  60 سم بڵند دەبێت، لە پوونگ دەچیت بەڵام ئەم وردە دڕكی پێوەیە. دڕکه‌که‌ی ئەگەر بە لەشی مرۆڤەوە بكەوێت، وەک بتگەزێت وایە، لەشوێنەکەی خورشتی لێپەیدا دەكات. ئەم گیایە ماڵات نایخوات. ئەم گیایه بە ئاسن دەوڵەمەندە و هەر بۆیەش گیایەکی دەرمانییه و بۆ نەخوشییەکانی وەک هەناسەتەنگی، ڕەبۆ، گەدە، گرفتی میزکردن و پێست بەکاردەهێندرێت. لە جیهاندا نزیکەی چڵ جۆری هەیە.[ ئینگـ : Urtica ]

.

.

.

.

{

مام حه‌مید ڕه‌شاش

}