یاپراخ/yapirax: ن:[ خوار][ بیا][ تور: گەڵا] ئەپرەخ، دۆڵمە : چێشتێکە کە لە پێچانەوەی گەڵای( مێو، سڵق، کەلەرم، کاردوو و تۆڵەکە) کە پردەکرێت لە گیراوەی( برنج، ساوەر، قەرەخەرمان) لە گەڵ شویت، پیاز، چاترە، خوێ، ئیسۆت، هەروەها گوشتی( ئاژەڵ یان پەلەوەر)چندراوی یان قەمەی تيدەکرێت، لە کاتی کوڵاندنی دا سماق، ڕببەهەنار، یان دۆشاوی تەماتەی دەکرێت بەسەردا.

ئەو پێداویستییانەی یاپراخی پێ دروست دەکرێت :

ئاوی گەرم، باینجان، برنج، ئیسۆت( بیبەری ڕەش)، بیبەری شیرین، پیاز( پەلکی پیاز)، تەماتە، تۆڵەکە، چاترە، خوێ، دۆشاوی تەماتە، ڕۆن، ڕببەهەنار، ساوەر، سڵق، سماق، شویت، قەرەخەرمان، کاردوو ، کەلەرم ، کودی دۆلمە، گۆشتی ئاژەڵ، گۆشتی پەلەوەر، لیمۆندزی، مێو ( گەڵامێو  _ پەلکەمێو).

.

.

.

.