پاتۆ/pato: ن:[ خوار]

1 – كۆڵوی نان، هەویری لە تەندورا سوتاو. كولێرە.

2 – كلوەبەفری درشت.

.

.

_________________________

پاتۆ/patho: ن:[ بیا][ گر : pathos] پێشگرێكە لە بۆ زاراوەی زانستی بەشی پزیشكی بەكاردەهێندرێت. بەواتای نەخۆشی ببەخشێت. ئەم زاراوەیە گەلێك زاراوەی پزیشكی لێبووەتەوە.

پاتۆفابیا/pathofabia: نتـ:[ پاتۆ+ فابیا] ترسەنەخۆشی : ئەو كەسەی زۆر بترسێت لە نەخۆشی.

پاتۆجێن/pathoĉěn: نتـ: ئەو شتانەی دەبنە هۆی نەخۆشی.[ ئینگـ : pathogen].

پاتۆلۆژیا/pathologya: نتـ: [patho+logya] نەخۆشیزانستی. بەشێكە لە خوێندنی پزیشكی كەهۆی تووش بوون و پەرەسەندن و تەشەنەكردن و چارەسەركردنی تێدا دەخۆندرێت.

پاتەلۆژ/patholoj: نتـ: ئەو پزیشكەی كە تایبەتمەندی پاتەلۆژی تەواوكردبێت و وانە بڵێتەوەوی لە كۆلیژی پزیشكی.

.

.

.

.

.