هاڕ/haře: ڕگ:[ هـ، ڕۆژ، کە][ هاڕین] نەعرەتە.

1 – ووردکردن.

2 – بەرداشێکە خرابێتە تەوق.

.

هاڕاسیاو/hařasiyaw: نتـ:[ هـ، جا][ هاڕ+ ئاسیاو] بەرداش.

هاڕان/hařan: کتپ: هاڕین، هێڕان، گژمرین، مرچقین، مخمخین.

هاڕاندن/hařandin: کتپ: بە دەنگی بڵند گوڕاندن.

هاڕاو/hařaw: ئانفا:[ هاڕدراو] لە ئاشکراو، ووردکراو، پەڕاش( ڕۆژ)، هاڕڕاو _ هاردراو.  

 

هاڕای/hařay: چ:[ هـ] هاڕین.

هاڕای پیۆەرە/hařay piyore: چ:[ هـ] پێکداهاڕین، هاڕین بەسەر یەکدا.

هاڕایۆ/hařayo: چ:[ هـ] هاڕینەوە.

هاڕە/haře: ن:[ دەنگ] 

گوڕە : دەنگی هاتنەخوارەوی قەدپاڵی شاخ.  

::  هاڕەی شاخ.

[ هـ] بەرداش، دەستار.

هاڕە ئاساو/haře asaw: نتـ:[ هـ] بەرداش.   

هاڕەهاڕە/hařehaře: نتـ:[ دەنگ][ هاڕەهاڕ] گوڕەگوڕ.

.

هاڕەکەرڎەی/haře kerđey: کتپ:[ هـ] هاڕەکردن.

هاڕەکردن/hařekirdin: کتپ:[ ئاب] هاتنەخوارەوە.

:: دۆلار بەردەوامە لە هاڕە کردن.

.

هاڕڕاو/hařiřaw: ئانفا:[ هاڕدڕاو] تۆز، خاش، گژنیژ.

هاڕڕاوەکان/hařiřawekan: ئانفا:[ هاڕدڕاو] تۆزەکان، پۆدرە.

هاڕڕاوەی داڕشتن/hařiřawey dařištin: ئانفا:[ هاڕدڕاو] تۆزی داڕشتن.

هاڕڕاوەی شووشتن/hařiřawey šûštin: ئانفا:[ هاڕدڕاو] تۆزی شووشتن..

 

هاڕڕە/hařiře: ن:[ دەنگ] گوڕڕە 

:: هاڕڕەی فڕۆکە.

:: هاڕڕەی هەیاسە و کەمبەرە.

:: هاڕڕەی بەرد : ڕوخانی شاخ، دیواری خانو.

.

هاڕەی دەستی/hařey destî: ن: دەستار.  

هاڕدران/hařdiran: کتپ: ووردکردن.

هاڕداو/hařdiraw: ئانفا: هاڕراو.

هاڕندە/hařinde: نتـ: هەر ئامێرێك تشت وورد بکات.

هاڕیاگ/hařyag: ئانفا:[ هـ، ] هاڕدراو.      

هاڕیای/hařyay: کتپ:[ هـ] هاڕڕان، هاڕدران.

هاڕیایەرە/hařyayere: کتپ:[ هـ] داهاڕڕان.

هاڕیایەنە/hařyayene: کتپ:[ هـ] لە هاڕین دا.   

هاڕیای پیۆەرە/hařyay piyore: کتپ:[ هـ] هاڕران بەسەریەکتردا.

هاڕیایۆ/hařyayo: کتپ:[ هـ] هاڕدرانەوە.  

هاڕین/hařîn: کتپ: ئاڕین، پەرچقاندن، پەلساندن، خاشکردن، خنگارکرن، داهاڕین، رجرجاندن، قەرمچاندن، گەرمشاندن، گژمراندن، لێکردن، مرچقاندن، مخمخاندن، ووردکردن، وورد و هێڕین، هەڕین( دەر)، هیرتن.  

:: هاڕینی گەنم.

هاڕینەوە/hařînewe: کتپ: قرچەشكێن کردن.   

هاڕین بەگەرمی/hařîn be germî: کتپ: 

هاڕینی درشت/hařînî diršt: کتپ: کڕەکردن.

.

.

.