تۆپان/topan: كتن:[ ئەردە] تۆپین.

تۆپاندن/topandin: كتپ:

1 – سەقەتكردن و مراندنی ئەو گیاندارانەی گۆشتیان ناخورێت.

2 – [ ئد] كوشتنی دوژمن( لە شێوەی جنێودا بۆ مرۆڤ بەكاردەهێندرێت).

3 – [ ئد] لێدان و خستنی كەسێك.

4 – [ ئد] خەواندن، نواندن.

:: دا ئافرەت هەستە ئەو منداڵانە بتۆپێنە شەو درەنگە !.

تۆپانن/topanin: كتپ: تۆپاندن، كوژتنی سەگ، گورگ، بەراز، كەر و ئیتر.

تۆپای/topay: چ:[ هـ ] تۆپین، تۆپێسێ( ل).

تۆپین/topîn: كتپ: تۆپای( هـ)، تۆپێسێ.

1 – مردنی ئەو گیاندارانەی گۆشتیان ناخورێ، تۆپان.

2 – [ ئد] نوستن، خەوتن.

:: کچێ ئەوە بۆ ناتۆپی شەو درەنگە.

3 – [ مجـ ] مردنی کەسی ناخۆشەویست.

{ تێبینی : تۆپین بۆ مردنی ئەو گیاندارانە بەکاردێ کە گۆشتیان ناخورێ وەک سەگ، پشیلە، کەر، بەڵام ئەو گیاندارانەی کەگۆشتیان دەخورێت وەک مریشک، مەڕ، مانگا و مندار یا مردار دەبنەوە و مرۆڤ دەمرێت}{ نانەوازادە}.

تۆپیگ/topîg: نفا:[ ئەردە][تۆپین] تۆپیو.

تۆپیو/topîw: نفا:[ تۆپین] گیانداری مردوو، مردار، تۆپیگ.

.

.

.

.