مۆتە/mote: ن:[ دەڕوون] ئارختک، بەختەک( کباک)، خەوناگران، دێوەزمە _ دێوەزمۆکە، شەڤپەست، شەوە، کامووسک، مۆتەکە، مێردەزمە _ مێردەزمووکە : ئه‌وه‌ی له‌خه‌و دا ده‌تترسێنێت و هاوارت بۆ ناکرێت یان گرانایییەکە لە خەودا سواری مرۆڤ دەبێت.[ ع : کابوس]

.

.

________________________

مۆتە/mote: ن:[ خوار] یەکێکە لەو خواردنه‌ چێژبه‌خشانه‌، کە لە جۆرەها تام  و جۆری جیاواز بەرهەم دێت، ئەم خواردنه‌ لەنێوان هەموو نەوەکاندا هۆگری زۆرە و خەڵکێکی زۆر بەتایبەت لەوەرزی گەرمای هاویندا رۆژانە چەندان جار ئایس كرێم ده‌خۆن.

.

.

_______________________

مۆتە/mote: ن:[ جێۆ] بەڵام بەداخەوە تۆپێكی گەورە بەسەری لوتكەی( مۆتە) كەوت، 3 یا 4 پێشمەرگە شەهیدبوون و چەندانی تریش بریندار بوون. بەناچاری لوتكەی مۆتە چۆڵ كرا، دوژمن گەیشتە سەری مۆتە و داگیری كرد، ئەمەش خەتەرێكی زۆر مەزن بوو.{ محەمەد مەلا قادر}. 

.  

.

______________________

مۆتە/mote: ن: چەمۆڵە.{ هەژار، ل، 452}.  

.

.

.

.