بەكار/bekar: ئانفا:[ بە+ كار( كردن)]

1 – كارا، بەهێز، جوست : گیانداری ئیشكەری لێهاتوو.

2 – چێ، باشو، كارامە، بەکەڵک.

3 – كاربین، ووریا، زیرەك، لێهاتوو. هلهلین.

4 – مەكینەیەك كەباش كاربكات.

بەكارئانین/bekaranîn: کتپ:[ کباک][ بەکار+ ئانین] بەکارهێنان.  

بەكاربەر/bekarber: ئانفا:[ ئاب][ بەكار+ بەر( بردن)] خەرجكەر، بەکارهێن، بەرخۆر.[ ئینگـ : ] 

بەکاربەریی/bekarberîy: نچ:[ ئای تی][ ئینگـ : Application]

بەكاربردن/bekarbirdin: كتن:[ بەكار+ بردن] بەكارهێنان، سوودلێوەرگرتن، خەرج كردن. هلهلاندن.

بەكاربراو/bekarbiraw: ئانفا:[ بەكار+ براو( بردن)] ئامای.

بەكارخواردن/bekarxwardin: كتن:[ بەكار+ خواردن] بەكەڵكهاتن، بەكارهاتن.

بەكارنەهێندراو/bekarnehěndiraw: نتـ:[ بەكار+ نە+ هێندراو( هێنان)] تازە، نوێ

:: ئەم قەڵەمە با بۆ تۆ بێت هێشتا بەكارم نەهێناوە.

بەكارهاتن/bekar hatin: كتن:[ بەكار+ هاتن] بەكەڵكهاتن، بەكارخواردن، بەدەورخواردن.

بەكارهاتوو/bekarhatŭ: ئانفا:[ بەكار+ هاتوو( هێنان)] دەستلێدراو، وەئیشخراو. راڤەلەسەركراو.

بەكارهێنان/bekarhěnan: كتپ:[ بەكار+ هێنان] ڕێكوپێك كردن ، ڕێپیشاندان، دەكاركردن. كەڵكوەرگرتن لە شتێك لە كەسێك بۆ هەر مەبەستێك بێت.

بەكارهێنەر/bekarhěner: نفا:[ بەكار+ هێنەر( هێنان)]

بەكارهێندراو/bekarhěndraw: ئانفا:[ بەكار+ هێندراو( هێنان)]

.

.

.

.