کاکاو/kakaw: ن:[ ڕوو]

دارێکی هەمیشە سەوزە بلندێیەکەی دەگاتە نێوان 6 – 10 مەتر، لە ناوکی بەرەکەی تۆزی کاکاو بەدەست دەهێندرێت بۆ ئامادەکردنی کاکاو و شوکولاتە. ئەم ڕووەکە لە کیشوەری ئەمریکای لاتینی شین دەبێت. بەو پێیەی کاکاو بڕێکی زۆر ماددەی فلاڤۆنوید : flavonoid یان epicatechin یشی پێدەگووترێت. یان ڕەنگی زەرد لە ڕووەكدا، بەشێوەیەکی بەرچاو پەستانی خوێنی مرۆڤ کەمدەکاتەوە.  [ ئینگـ : cacao، ناوی زانستی : Theobroma cacao]

کاکاوی بەشیر/kakawî be šîr: نتـ:[ خوار] کاکاوی شیردار : کاکاوێك کە شیری تێکەڵ کرابێت. لە ناو کوپێکی کاکاو یەك گرام ئەنتی ئۆکسیدی دووەم : Antioxidant هەیە.

کاکاوی داخ/kakawî dax: نتـ:[ خوار]  چۆکلێتی داخ : جۆرێک لە خواردنەوەی گەرمە کە ئاساییانە لە تێکەڵی چۆکلێتی ھاڕیاوە یان گەردی کاکاو لەگەڵ شەکر و شیر یان ئاوی گەرم پێک دێت. [ ئینگـ : Hot chocolate].

.

تۆوی کاکاو/towî kakaw: نتـ:[ ڕوو] بەری کاکاو : لە خەیارێکی ئەستوور دەچێت نزیکەی 15 – 20 سانتیمەتر دەبێت و توێکڵێکی ئەستووری هەیە، لە ناوەوەی بە پێنج خانە یان کووز تۆی کاکاوی تێدایە. لە خودی کاکاو ماددەی theobromin و  coffein تێدایە.

.

.

.

.