پشی¹/pişî: ن:

1 [ ل] پشیک، پشیلە.

:: پشی گۆشتەگە خواردگە.

1 [ دەنگ][ وشتـ] ووشەی بانگ کردنی پشیلە.

پشی پشی/pişîpişî: نتـ:[ دەنگ] پش پش _ پشێ پشێ : بانگكردنی پشیلە.

پشی پشی پێكردن/pişîpişî pêkirdin: كتن: كەسێک نازكردن و قسەی نەرم و لووس كردن بۆ جێبەجێكردنی كار و مەبەستێک بكات. ماستاوكردن، كیسەكێشان. 

پشیک/pişîk: نتـ:[ ل][ پشی+ ک] پشیلە.

.

.

______________________

پشی²/pişî: ن:[ خوار] كولیچە بەڕۆن. كەپەكی ئارد

{

لەوێ بەو گەرما و قرچەی نیوەڕۆ

دانیشە، حەڵوا و پشیی بووك بخۆ

}{ گۆران}.

.

.

_________________

پشی³/pişî: ن:[ توێ]

1  پشوو، هەناسە.

2 [ کباک، زا] سی، سیپەڵاک.

.

.

__________________

پشی4/pişî: ن:[ كشت][ نخ] ژەنگ: ئازارێكە لە ڕەز و باخان دەدات.

پشیان/pişyan: كتن:[ ئەردە] پژانی ئاو، پڕژانی ئاو، پریشكەكردن. بێبنكردن.

پشی گرتن/pişî girtin: كتن: ئاخێو: ئاخاوتن، ڕامكردن، لنگدان وگێران[ وڵاخ].

.

.

.

.