وەردێنە ¹ /werdêne: ن:[ نخ] باسمە، بەتری، بۆخۆیی، بێخوێیی، بیرۆڤاچاڤێ (باد)، تەراخوما، چاوئێشەی گرێگرێ : گرێ و دووگمەیەكە لە كاتی چاوئێشاندا لە پێلوی سەرەوەی چاوپەیدا دەبێت و ئەستوورتری دەكات. ئەگەر چارەنەكرێت مرۆڤ كوێردەكات.

 تێبینی
 جاران پێی دەگووترا( وەردێنە)، كە ئەمڕۆ بە( تەراخۆما) : لای ژوووری پێلووی چاو( قینچكە : زیپكە)یەكی وردوردی سەرتیژ پەیدا دەبێت و لە چاو دەچەقێت و ئازاری دەدات.{ عەزیزی مەلای ڕەش}
 لە هەگبەی کوردەوارییدا :

 لەبەرئەوە دایكم بەچارەسەركردنی ئەو نەخۆشییە هەڵدەستا چەند جارم بەم شێوەیەی خوارەوە دیوە :

 :: بەدەمی مێروولە زیپكەكانی دەتەقاند و خوێنی لێدەهات و بەپەرۆیەكی نەرم و خاوێن خوێنەكەی دەسڕییەوە.

 لە وەرزی ساردی دا مێرووستان چنگ نەدەكەوت و لە جیاتی( گرمتە : كلۆ) شەكری قەندی بەكاردەهێنا.

 عەمەلیاتەكە ( چاوڕنین)ی پێداگوترا.

 چاو هەبوو تەواو پێ چا دەبووەوە، هەش بوو ماوەیەک پێ هێور دەبووەوە، پاشدان بەبنی دەداوە.

.

.

_____________________

وەردێنە ² /werdêne: ن: [ کەرەستە]

1 – ئەو تیرۆکەی کە ئەم سەر و ئەوسەری بەدەست دەگیرێت و ناوەڕاستەکەی دەخوڵێتەوە. جۆرەها شێوەی لێ دروست دەکرێت.

2 – ئامێری گونتک پان کردنەوە.{ ماشێن سازی بۆکان}

.

.

_______________________

وەردێنە ³ /werdêne: ن:[ ڕوو] وەردینە، وردینە : گیایەکی بەهاری و هاوینەیە لە تیرەی Cruciferae کە لە ناوچەی مەریوان بە زۆری دەڕوێ. دوای ئەوەی دەكوترێت لەچاوی ئەو كەسانە دەدرێت كە ئێشی چاویان هەیە.[ Latin : Cardaria draba]{ kurd flora}

.

.

.

.