پارانۆیا/paranoya: ن:[ نخ][ دەروو][ لا : paranoia] نەخۆشییەكی درێژخایەنە كە بریتییە لە تێكچوونی ژیری بە وڕێنەوە.

1 – دیتران: جۆرێكە لە ترس. نەخۆشەكە وا هەست دەكات كە بەدوایەوەن دەیانەوێت ئازاری بدەن، لەبەر ئەوە سڵ لە هەموو دەوروپشتی دەكاتەوە و زۆر بێ متمانەیە.

2 – هەستێكی وەهمی بۆ بێت كە خۆی زۆر بەزلزانین، مەزن، تەمەندرێژی 2000 ساڵە. ….هتد.

پارانۆیای پیرێتی/paranoyay pîrêtî: نتـ:[دەروو] خرفبوون : خراپبوونی بەبەردەوامی لەكارەكانی مێشك، كە دەبێتە هۆی تێكچووونی تاوانایی پەی پێبردن وەك : لەبیرچوونەوە، بیركردنەوەی بەجێ، وە زۆركەس لەوانەی كە ئەم نەخۆشییە دەگرن، توانای ئاگالەخۆبوونیان نامێنێت بەتایبەت لە بواری تەندروستی و پێویستیان بەئاگالێبوون هەیە.

پارانۆیای دڵەراوكێ/paranoyay diľerawkê: ن:[ دەروو][ لا : paranoia] گومان و سڵ دوو دیاردەی ئەم نەخۆشییەن.

پارانۆیای شێتی/paranoyay šêtî: ن:[ دەروو] نیشانەكانی ئەم نەخۆشییە هەمێشە وڕینەو یاوە دەكات و بیروبۆ چوونی هەڵە وبۆشی زۆرە، خۆی دوورەپەرێز ڕادەگرێت و بێتوانایە لە ڕادەربڕین، كەم ووشەیی، ئاستی گفتوگۆكردن.  [ لا : paranoia]

پارانۆیای عەشق/paranoyay äešiq: ن:[دەروو] دڵپیسی : ئەم نەخۆشییە لەسەر بنەمای بۆش و درۆ دروست دەبێت و هەمیشە نەخۆشەكە لەناپاكی و داوێن پیسی هاوسەرەكەی دەكۆڵێتەوە. [: Paranoia Amorous ]

.

.

.

.