پند ¹ /pind: ن:[ توێ][ کباک، زا] قوون، قنگ، كوون.

.

.

____________

پند ² /pind: ن:[ باڵ] پندریسكە. باڵندەیەكە.

.

.

__________

پند ³ /pind: ن:[ زیند][ ئینگـ : Acarine]

1 – [ کباک] جاڵجاڵۆكە، پندەپیر، پنت، حەمحەم (هـ)، چنگنە.

2 – ئەسپێی باڵندەی كەوی و كێویە بە كەمێڵە لاق و باڵ جێگایانی تری دەدەگرێت.

{ لە كوردەوارییدا، گیراوەی ئاوی دەماری تووتن چارەدەكرێت}.

پندی چوارپێ/pindî çwarpê: نتـ:[ ڕوو][ زیند] ئەریوفی، كرمەپند، پندی پفكەكان، پندی هەڵاوسان، پندی گۆپكە، پندی زەنگی. پندی هەراش چواری پێی تەواوی هەیە و ڕەنگی قاوەیی دەبێت و درێژییەكەی دەگاتە 0.2 مم.[ لا: Eriophyidae]

پندی گەڵاگوێز/pindî geľagwêz: نتـ:[ ڕوو][ نخ] ئەریوفیی گەڵاگوێز : ئەم تووش بوونەبەوە دەناسرێتەوە، كەپەڵەی چاڵ لە ڕووی دێرەوەی گەڵاپەیدا دەبێت و تووكێكی نەرمیان تێدایە. كەچی لە ڕووی سەرەوەی گەڵاكە بالووكە و هەڵئاوسانی ڕەق لەسەر دەماری گەڵا دەدەكەوێت، سەرەتا ڕەنگی شوێنەكە سەوزێكی كاڵە و پاشان قاوەیی هەڵدەگەڕێت. گەڵاكە لوول دەخوات.[ ئینگـ: Walnut Leaf Gall Mite]

پندی مێو/ pindî mêw: نت:[ ڕوو][ نخ] ئەریوفیی مێو: دەردێكە تووشی گەڵامێو دەبێت. ئەم تووش بوونە بە وە دەناسرێتەوە، كە شوێنە تووشبووەكان لە ڕووی سەرەوەی گەڵا دا زبر و قۆقزدەبن و قاوەیی هەڵدەگەڕێن ولە ژێرەوە شیانا كوڵكن و چاڵن و ڕەنگی كوڵكەكە سپییە و كە ووشكیش بوو قاوەیی و سوور هەڵدەگەڕێت.[ لا: Eriophyes Vitis]

پندی هەرمێ/eriufîy hermê: نت:[ ڕوو][ نخ] ئەریوفیی هەرمێ : سەرەتا توێژێكی زەرد باوە و پاشان سوور هەڵدەگەرێت و بەرە و قاوەیییەكی تێردەگۆرێت. هەندێك جار پەڵاماری پەری گوڵی تۆوەكەش دەدات.[ لا: Eriophyes Pyri]

پندی هەنجیر/pindî hencîr: نتـ:[ ڕوو][ نخ][ لا : Eriophyes Ficus]

ئەریوفییە هەنجیر eriufîye hencîr: نتـ:[ ڕوو][ نخ] لەشێوەی كرمە، 160 – 170 مایكرۆن درێﺬە، شێوەی چڕنۆكی ڕیشاڵییەكی پێنج لكە. ئەم پندە لە دەوروبەری چرۆكاندا زستان بەسەر دەبات. مێێە كەی گەرا لە ڕووی ژێرەوە گەرا دادەنێت، سووری هەر لە گەراوە تادەبێتە پندی تەواو 5 – 7 رۆژ دەخایەنێت.

.

.

.

.