مۆخ/mox: ن:[ توێ] گەورەترین بەشی مێشکە و لە دوو نیوەگۆی ڕاست و چەپ پێكھاتووە کە کێشی ھەر دوو پێکەوە 1500 گرامە، شێوەی لە کاکڵە گوێز دەکات. تێگەیشتن، بیرەوەری، فێربوون و ژیری بۆ مۆخ دەگەڕێتەوە. ھەر نیوەگۆیێ بە تۆخێکی پڕچرچ و چین لە ماکیکی بۆر داپۆشراوە کە بە تۆخی مۆخ دەناسرێت. تۆخی مۆخ پێشکەوتووترین بەشی مێشکە، ھەموو جووڵە ویستەکیەکانیی لەش لێرەوە فەرمان دەگرن. ھەستەکانیش لێرەدا ھەست دەکرێن. نیوەگۆی چەپی مۆخ بەرپرسی لای ڕاستی لەش و بەپێچەوانەوە نیوەگۆی ڕاست بنکەی بەڕێوەبەری ئەندامەکانی لای چەپی لەشە. شەقێك لە ناوەڕاستی مۆخدا، نیوەگۆکانی ڕاست و چەپی تا ڕادەیەکی زۆر لێک جیاکردووە. ئەم نیوەگۆیانە بە یارمەتی کۆمەڵە دەمارێک بە ناوی پۆلکە (corpus callosum) پێکەوە لە پێوەندیدان.[ ئینگـ : Cerebrum ، Brain]

لۆبەکانی مۆخ/lobekanî mox: نتـ:[ توێ]  سێ درزی قووڵی تر، نیوەگۆکانی مۆخی بە چوار لۆب دابەش کردووە:

 چوار لۆبی مۆخ 

لۆبی پشت سەری/lobî pişt serî: نتـ:[ توێ] [ ئینگـ : ]

لۆبی جنیکی/lobî cinîkî: نتـ:[ توێ] [ ئینگـ : ]

لۆبی لاجانگی/lobî lacanigî: نتـ:[ توێ] [ ئینگـ : ]

لۆبی توێڵی/lobî twêlî: نتـ:[ توێ] [ ئینگـ : ]

ھەر لۆبێکی مۆخ، بەرپرسی لێکدانەوەی بەشێك لە زانیارییەکانە. بۆ وێنە زانیاری بینایی دەڕواتە لۆبی پشت سەری و زانیارییەکانی بیسایی لە لۆبی لاجانگیدا لێك دەدرێتەوە. لۆبی توێڵی قسەکردن بەڕێوە دەبات.

.

بنکی ڕەگی مۆخی/binkî  řegî moxî: نتـ:[ توێ][ بنکی ڕەگی+  مۆخی] [ ئینگـ : radiculo medullary]{ پەزیشکی، ل، 295}. 

مۆخی ئێسک/moxî êsik: نتـ:[ توێ][ مۆخ+ ی+ ئێسک].[ ئینگـ :Marrow]

مۆخی بڕبڕيی پشت/moxî biřbiřîy pişt : نتـ:[ توێ][ مۆخ+ ی +بڕبڕە+ ی+ پشت ][ ئینگـ : Spinal marrow]

.

دروستکەری خانەکانی مۆخی/drustkerî xaney moxî: نتـ:[ توێ][ دروستکەری( دروست+ کەر( کردن)+ی)+ خانەکان+ی+ مۆخ+ ی] [ ئینگ : myeloblast].

هەوکردنی مۆخ/hewkirdinî mox: نتـ:[ نخ][ هەوکردنی+ مۆخ] سووتانەوەی مۆخ. [ ئینگـ : Maxillaritis , Myelitis] . 

هەوکردنی مۆخی بڕبڕە و پەردەکانی/hewkirdinî moxî biřbiře û perdekanî: نتـ:[ نخ][ هەوکردنی+ مۆخی بڕبڕە و پەردەکانی] سووتانەوەی مۆخی بڕبڕە و پەردەکانی. [ ئینگـ : Meningomyelitis].

هەوکردنی مۆخی مورگە/hewkirdinî moxî murge: نتـ:[ نخ][ هەوکردنی+ مۆخی+ مورگە] . [ ئینگـ perdekan : rachomyelitis] .

.

.

.

.