دۆمەڵان/domeľan: ن:[ ڕوو] دوومەڵان :  دومەڵان یەكێكە لە بەرهەمە گۆشتنە سروشتییەكان، لە خێزانی كەڕووەكانە، جۆڕێکە کوارگ (قارچك)ـە کە لە ژێر زەوی پەیدا دەبێت، بەهۆی ئەوەی نە تۆوی هەیە نە ڕەگ ناتوانرێت بچێنرێت. پێكهاتەی سەرەكی ئەم خۆراكە لە ئاو پێكهاتووە و بڕێكی زۆریش لە پرۆتین و ماددە نیشاستەییەكان لە پێكهاتەكەیدا هەیە، هەروەها چەوریشی بە بڕێكی كەم تێدایە كە ئەمەش سوودەكانی زیاتر كردووە. دومەڵان چەندین ماددەی كانزای سوودبەخشیشی تێدایە بۆ لەش، وەك سۆدیۆم و كالسیۆم و پۆتاسیۆم و فسفۆڕ، هەروەها دەوڵەمەندە بە ڤیتامینەكانی بی و سی. [ ئینگـ : Truffle]

.
پێنج جۆرەکە ئەمانەن:


1 –  دوومەڵانی سپی بتر لە ناو لم و لە ناوچەی بیابان و وشکایی پەیدا دەبێت. دوومەڵانی سپی زۆر بە ئاسانی دەدۆزرێتەوە چونکە ئەو شوێنەی کە لێی پەیدا دەبێت چۆڵستانە و ڕووەک تێیدا کەمە و هەمییشە لە بن گیایەک دەردەچێت کە بە ئینگلیزی پێی دەڵێن
Rock-Rose و ناوە زانستیەکەی Helianthemum، چونکە ئەو جۆرە دوومەڵانە لەسەر شییرەی ڕەگی ئەو ڕوەکە دەژێت و لە قووڵایی لە ٢ تا ١٠ سانتیمیتر دەدۆزرێتەوە. بەقەبارە دوومەڵانی سپی لە هەموویان گەورەترە و لە هەندێک کاتدا قەبارەی دەگاتە هێندەی گۆزەیەکی بچووك . ئەم جۆرە دوومەڵانە بتر لە ناوچەکانی عارەبستان هەر لە عیراق تاکو یەمەن و لە ڕۆژهەڵاتی ئەفریقا تا ڕۆژئاوای ئەفریقا هەیە.

2 –  دوومەڵانی سوور لە ناوچەی شێدارتر لە بیابان پەیدا دەبێت. دوومەڵانی سوور بە هەمان شێوە پەیوەندی هەیە بە چەند جۆرێک گژ و گیا و لە سەر شیلەی ڕەگەکانیان ئەژی بەڵام لەبەر ئەوەی لەو ناوچانەی کە لێیاندا پەیدا دەبێت خۆڵەکە لم نیە و بەرد و چەوی لێیە و هەروەها گژوگیای زۆرترە تۆزێک ئاستەمترە دۆزینەوەی لە دوومەڵانی سپی و لە قووڵایی ٥ تا ٢٠ سانتیمێتر پەیدا دەبێت. ئەم دوومەڵانە لە ناوچەکانی کوردستان زۆر دەردەکەوێت و زۆر جار لە بەهاران لە بازاڕ بینیومە. و زۆر لە سپیەکە بە تامترە. ئەم دوومەڵانەش لەسەر ڕەگی هەمان گیای پێشتر باسمکرد پەیدا دەبێت.

3 – دوومەڵانی سووری بچووک . ئەم جۆرە لەگەڵ جۆری پێشتر تەنها بە قەبارە جۆدایە و زۆر پەسەند نییە چونکە بچووکە. بۆیە باسی ناکەم لەم نووسراوە. لە هەمان قووڵایی دوومەڵان سوور پەیدا دەبێت. ئەم دوومەڵانەش لەسەر ڕەگی هەمان گیای پێشتر باسمکرد پەیدا دەبێت.

4 – دوومەڵانی ڕەش .

ئەم جۆرە ٦ جۆری جودای هەیە.

دوومەڵانی ڕەش لە ناوچەی چرستان و دارستان پەیدا دەبێت. دوومەڵانی ڕەش کە لە ئەوروپا باوە لە هەموویان ئاستەمترە دۆزینەوەی.

لەبەر ئەوەی پەیوەندی لەگەڵ ڕەگی هەندێک دار هەیە وەک دار بەڕوو، فندو، بستە، قەزوان، و دارنسێ ( زان) و دارگوێز، و دارسەروو.

هەروەها هەمیشە گەڵای وشک و گیا لە سەر ڕووی زەوی هەیە لەو ناوچانەی کە لێی پەیدا دەبێت، بەڵام بۆنێکی بتەوی وەک پەنیری کۆن هەیە و بۆیە خەڵکی ئەوروپا سەگ و بەراز فێر دەکەن بۆ ئەوەی بە بۆن شوێنەکەی نناسێنن ئینجا خاکەکە هەڵ دەکەنن تاکو دەر بهێنن. دوومەڵانی ڕەش لە دوای دوومەڵانی سووری بچووک دێت لە بچووکی. ئەم دوومەڵانە زۆر دەگمەنە و زۆر گرانە پێی دەڵێن ئەڵماسی ڕەش. بەڵکو لە ڕەندەی دەدەن و تۆزێک دەخەنە سەر چێشت یان لە ناو ڕۆن پارچەیێکی بچووکی دادەنێن تەنها لەبەر تام و بۆن. ئەوەی من لە بازاڕ بینیومە لە ئەوروپا یەك دانە کە بە قەدەر دەنکە بەڕووێکە بە ٦ دۆلاری ئەمریکیە. ئەم جۆرە پێش جۆرەکانی دیکە پەیدا دەبێت چونکە چاوەڕێی قوولبوونی ڕەگی نەمامەکان ناکات وەک ئەو جۆرانە دیکە کە لەسەر گیا ئەژیین بەڵکو ڕەگەکان ئامادەن بۆ ئەم ڕوەکە لە سەرەتای بەهارەوە چونکە لە سەر ڕەگی دار دەژی. لە ناوچە بیابانیەکان هەیە بەڵام زۆر کەمە و ناگات گەورەبێت چونکە وەرزی باران زۆر کورتە، بۆیە لای عارەب پەسەند نیە و تەنها بۆ نیشانکردنی سەرەتای وەرزی دوومەڵان بەکاری دێنن، و ئەڵێن ٢٠ ڕۆژ پاش پەیدابوونی دوومەڵانی ڕەش بڕۆن بۆ دۆزینەوەی دوومەڵان.

دوومەڵان زۆر زۆر زۆر خۆشە و ئەوەی دوومەڵان لێدەنێت هیچی تێ نەکات. بیخاتە ناو ئاو و بیکوڵێنێت و بیخوات تاکو تامی دوومەڵان بکات. کە تێر بوو ئەوکات خوێ و شتی دیکەی تێ بکات.

.

.

 

پڕۆتینی پێكهاتەكەی، سوودی بۆ گەشەی خانەكانی لەش و هۆڕمۆنەكان هەیە، هەروەها كاری دەردانی ئەنزیمەكانی لەش ئاسان دەكات و كۆئەندامی بەرگریش بەهێز دەكات، ئەمەش دەبێتەهۆی پاراستنی لەش لە چەندین نەخۆشی.

توێژینەوە پزیشكییەكان سەڵماندوویانە كە دومەڵان سوودی بۆ لاوازی نینۆك و قڵیشانی لێو و چاوكزی هەیە، چاكبوونەوەی برین و شكاویش خێراتر دەكات، سوودی بۆ ئەو كەسانەش هەیە كە دووچاری خەمۆكی دەبنەوە، چونكە مادەكانی پێكهاتەكەی دەبنەهۆی باشكردنی باری دەروونی.

ئاوی دومەڵان سوودی زۆری بۆ كەسانی بەساڵاچوو هەیە، چونكە ئەگەرەكانی لەدەستدانی هەستی بینین لای ئەو كەسانە كەمدەكاتەوە. جگە لەو سوودانە، زۆر خواردنی دومەڵان هەندێکجار دەبێتەهۆی دروستبوونی ئازار لە گەدەدا، هەروەها هەندێ كەسی دیكە، بە خواردنی دومەڵان تووشی هەستیاری پێست دەبن.

پسپۆڕەكان داوا لە هاوڵاتیان دەكەن لەكاتی ئامادەكردنی دومەڵاندا، بە باشی ئەو خۆڵ و قوڕەی لێبكرێتەوە، چونكە ڕەنگە میكرۆب و بەكتریای زیانبەخش بەو خۆڵەوە بێت و زیانی تەندروستی بۆ لەشیان بگەیەنێت.

.

.

{

سروشتی کوردستان

محەمەد بەختیار

}