بەرخ/berx: ن:

نەشوناس شوناس
تاك كۆ تاك كۆ
شێوەزاری کرمانجی باکوور ەك ان ەكە ەكان
شێوەزاری کرمانجی ناوەند ێ ، ێك ان ەكە ەكان
شێوەزاری هەورامی ێوە ێ ، ن ێ ەکێ

.

1 – [ ئاژ][ هەخ : ڤەرمەكە. ئاڤێـسـ : kNrW : ڤرناك. پهـ : ڤەرەك، ڤەررەك، تاتـ : ڤەرە][ زا : ڤارا _ ڤاراك، ڤارە _ ڤارەك، ڤەرە _ ڤەرەك _ ڤەرەکە : vereke][ فار : برە _ بیر][ ل : بێرە، باك: بەرخ، بەرڤەك، ناو: بەرخ، باش: وەرك( هـ) وەرە] ئەملکن، بەرە، بەڕا، بەرا، بەرخك، بەردل،  خفش، کاڤڕ، وەرخ، وەرخك، وەرك.

{  تێبـ : لێرەدا بە ڕوونی گۆرنكاری بەسەر شێوەی ووشەی كوردی لەسەردەمەكاندا دیارە}

.

 

 ساوای پەز  ( بەرخەمێ)  ( بەرخەنێر)
 پێش كاتی بڕینەوەی بەرگنەكەی  وەرلە ( بەرخۆڵە)  وەرلە ( بەرخۆڵە)
 لە 5 – 6 مانگانەوە دەبێت بە  كاورە  کاور
 پاش ساڵێك دەبێت بە  شەکە، مەی  شەك
 پاش چوار ساڵی دەبێت بە  مەر  بەران

.

2 – ( مجـ) لەبەرخۆشەویستی یا بۆ سەركۆنەنەكردن بەمنداڵ و هێندێك جار بە گەورەش دەگووترێت.

:: بەرخی بابم تۆزێك خۆش بێنەوە بەرخۆت.

3 – [ فەل] یەكێكە لەداونزە كەڵۆیەكەی ئاسمان كە بە عەرەبی : حمل

:: [ ئد] بەرخی نێر بۆ سەربڕینە : مرۆڤ شایستەی ئەوەی خۆی بەخت بكات بۆ ووڵاتەكەی .

:: بەرخی مێ سەرنابڕن.

بەرخ ئاڤێتن/berx avětin: كتن:[ كباك] بەرخ لەوەڕاندن.

بەرخەبەران/berxeberan: نتـ: كاووڕەبەران.

بەرخەگەل /berxor: نتـ:[ بەرخ+ ئە+ گەل] ڕانێك كەهەمووی بەرخ بێت، گەلەبەرخ، بەرغەل، بەرگەل.

بەرخەڵ/berxeľ: نتـ:[ بەرخ+ ئەڵ( گەڵ)] بەرغەڵ، گەڵەبەرخ.

بەرخەڵ چێشتەودان/berxeľ čěŝtewdan: نتـ: بەرخ تێبەردان بۆ شیرژین.

بەرخەلەوان/berxelewan: نتـ:[ بەرخەڵ+ ئەوان] بێچیڤان، بەرخڤان، بەرخوان. ساوالەوان.

بەرخەوان/berxewan : نتـ:[ بەرخ+ ئەوان] بەرخەلەوان، وەرەوان، بێچوەوان، ساوەلەوان، بێچڤان.

{

بۆ خۆت ئەحواڵی لادێ چاك ئەزانی 

یەكێ جووتیار، یەكێكی بەرخەوانە

}{ -}.

بەرخ بڕ/berx biř: نفا:[ بەرخ+ بڕ(بڕین)] ئەو كەسەی بەرخ دەبڕێتەوە.

بەرخ چێراندن/berx ĉěrandin: كتپ: كباك: بەرخ ئاڤێتن. بەرخ لەوەڕاندن.

:: berxě ĉě li ber kozě belu ye.

بەرخ زایین/berx zayîn: كتن: بەرخی زاوزێ.

بەرخ زایینان/berx zayînan: نتـ: كباك: بەرخی زایاندن.

بەرخ فرچدان/berx firčdan: كتن:[ بەرخ+ فرچ+ دان] یەكەم ژەك بەبەرخ دان، ژەكیش ئەو شیرە خەستەیەكە لە گوانی ئاژەڵی ئاووسدا لە سەروبەرری زاندا پەیدا دەبێت و لە جیاتی ماست دەبێتە فرۆ.

بەرخڤان/berxvan: نتـ:[بەرخ+ ڤان] بەرخەوان، ساواڵەوان.

بەرخك/berxik: نتـ:[بەرخ+ ك] بەرخۆڵە.

بەرخۆڵە/berxoľe: نتـ:[ بەرخ+ ئۆڵە] بەرخی ساوا، ئاوەڵەمە، كۆرپە، بەرخك.

بەرخوان/berxwan: نتـ:[ بەرخ+ وان] بەرخەلەوان، بەرغەلەوان.

بەرخێ بەرێن/berxěberěn: نتـ:[ كباك] بەرخی نۆبەرەی مەڕ.

بەرخێ چرماق/berxě čirmaq: نتـ:[ كباك] بەرخی زۆر لاواز.

بەرخێ شەمزە/berxě ŝemze: نتـ:[ كباك] بەرخی لە مانگی ڕەشەمێ دا زا بێت.

بەرخەمێ/berxemě: نتـ: وەرەما: بەچكە مەڕی مێ.

بەرخەنێر/berxe něr: نتـ: وەرەنێر.

{

قەومەكان بەو زاتە وا حوكمی لەسەربەحرو بەڕە  

بەرخەنێرێ گەر نەنێرێ هەركەسێ خاوەن مەڕە

}{ ڕەزا}.

.

بەرخ ئاهوو/berx ahǔ: نتـ:[ ئاژ] كارمامز.

.

.

_______________________

کەلووی بەرخ/berx: نتـ: ( برج)بەران :Beran (birc) ( كباك): یەکەمین کەلووی خولگەی خۆر و کەوانی 30 پلەی ڕێڕەوی خۆر لە مانگی سەرەتای یەکی خاکەلێوە واتا 21′ adar  هەتا 20′ avrêlê یان هەتا سەرەتای مانگی گوڵان دێت. دەکەوێتە نێوان کەلووی ماسی و گا وە.[ لا : aries]

 

.

.