شلكێنە/şilkêne: ن:[ خوار][ كناو، سۆ][ شل+ کێنە] ئه‌شكێله، ئه‌شكێڕك، ئه‌شكیڕك، كزێنكه‌‌  : خواردنێکی خۆماڵی پارێزگای كوردستانە. شلكێنە بە رێژەیەكی زۆر لەسەر كەرەستەیەك بە ناوی ساج دروستی دەكەن كە زۆر جوان و ناسك‌ دروست دەكرێت. ئەم خواردنە لێوانلێوە لە تایبەتمەندی‌ لەبەر ئەوەی كە لە چێكردنیدا هێلكە و شیر و ئارد بوونی هەیە. شلكێنە بە پێی دابونەریتی باو بە كەرەی ئاژەڵی چەوری دەكەن و دەیخۆن، بە پێی ئیشتیا لە كاتی خواردنیدا دەتوانرێ شەكری پێ زیاد بكرێت كە ئەم كارە سەلیقەییە. دەتوانێت نێوان وادەیەكی گونجاو بە تایبەت بۆ منداڵان بێت.

هه‌ویری شل و هێلكه‌ به‌كه‌وچكی له‌سه‌رساجی ڕۆده‌كرێت و لایه‌كی ده‌بررێت و ده‌كرێته‌ كوللێره‌یه‌كی ته‌نك، پاشان سورده‌كرێته‌وه‌ له‌ناو ڕۆندا یان كه‌ره‌دا. هه‌ندێك جار له‌به‌ر خراپی ئارده‌كه‌ی به‌م جۆره‌ ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی بخوورێت.

ئەم خواردنە ؛ خواردنێكی رەسەنی تایبەت بە میوانییەكانی بە كۆمەڵی خەڵكی سنەیە لە وەرزی بەهاردا.

.

.

.

.