بریانی/biryanî: ن:[ خوار]

1 – مریشك یان قەلەموون : ناوسكی پڕدەكرێت لە پڵاو یان تەدارەكی هەمەرەنگی سوورەوەكراو وەك: بادەم، بەهارات، كشمیش . كە لەسەر ئاگر یان لە ناوفڕن سووردەكرێتەوە.

2 – مەڕ یان بەرخ كە بە شیش وەكرابێت و لە سەر ئاگرێكی خۆش دادەنرێت لە سەرخۆ ببرژێت.

3 – [ مكـ] چەوەندەری لە تەندوور پیشاو.

{ تێبـ: لە هەندێ ووشەی ئاڤێستایی دەنگی (ی) لە قۆناغەكانی دوایی گەشەیان كردووە بوونەبە( ج) لەبەرچاو ڕابگرین و لە( برێج) و ( برێجەن) ووردبینەوە، بۆمان هەیە بڵێین كە بنەڕەتی ئەم ووشەیە پەهلەوییانە لە قۆناغی ئاڤێستادا ( برێ – ی)و (برێ یەن)بووە و بۆمان دەردەكەوێت كە ووشەی (بریانی) ڕووخساری ئاڤێستایی خۆی ڕاگرتووە و لەوكاتەدا بەواتای تەندوور یا ئەو شتەی لە تەندووردا دەپیشێندرێت.

بریان بەی/biryan bey: نتـ :[ خوار] چێشتێكە لەبەری و لە پەو كشمیش دروست دەكرێت.

.

.

.

.