بەیلەسان/beylesan: ن:[ ڕوو] بەلەسان : درەختێكە گوڵەكەی بەشێوەی هێشوو، بەرەكەی لە ترێ دەچێت، گوڵەكەی بۆنخۆشە، پزیشكی یە.

بەیلەسانی سپی/beylesanî sipî: نتـ:[ ڕوو] دەنووكی قوڵینگ : دەوەنێكە لقەكەی نەرمە بۆ مەبەستی دروستكردنی سەبەتە باشە، گوڵەكەی بەشێوەی هێشوەكی سپییە.

بەیلەسانی ڕەش/beylesanî řeŝ: نتـ:[ ڕوو] داری ئیلدەر، ئەرن، داری بوون : گیایەكی بەرزە گوڵەكەی بەشێوەی هێشووی پەمبەییە و بۆنخۆشە، بەرەكەی لە ترێ دەچێت، خرە، بچووكە، بۆنی بادەمی تاڵی لێدێت، ڕەگەكەی بۆ مەبەستی پزیشكی بەكاردەهێندرێت.

.

.

.

.

.