حەسیر/ĥesîr: ن:

1 – باریە _ بارییە، بەلاج، بیانەک، حەسییر، حەسیل، حەسیلك : چشتێکە لە پووش دەچێندرێت و لە ژێر لباد، بەڕە و مافوور لە سەر زەوی ڕادەخرێت. 

2 – کەزی.

حەسیربایف/ĥesîrbayif: نتـ:[ حەسیر+ بایف] کەسێکە کە حەسیر دروستبکات.

حەسیرمەیدان/ĥesîrmeydan: نتـ:[ حەسیر+ مەیدان] لەسەر ڕووڕاکشاندنی یەکێکە بۆ ئەوەی لەبەرچاوی خەڵکی دارکاری بکرێت.

پەلکی حەسیر/pelikî ĥesîr: نتـ: بەردوو ( زا).

.

.

.

.

.

.