دیز/dîz: ن:[ کباک]

1 – دیزە: بە هەموو چشتێکی دەڵێن، کە هەموو لایەکی خڕبێت و لەسەرهیچ ڕوویەکی دانەنرێت.{ گیوی، ل، 472}. 

2 – پاتیل، دیك، مەنجەڵ، قاپی گەورە و فراوان.

دیزه‌/dîze: ن:[ هـ][ کەرەستە] ئه‌لبه‌كی ( كباك)، دەرپۆشك، گۆشێ، سووکرە. : ده‌فرێکی ئاماڵ به‌رزه‌. له‌ بنه‌وه‌ باریكتره‌ و هه‌تا دێت ئه‌ستوورتر ده‌بێت، به‌ڵام نزیك به‌زارکی وێكدێته‌وه‌. که‌چی له‌ چاو گۆزه‌ زارکێکی گه‌وره‌تری هه‌یه‌ : کووپەڵەی گڵینی سوورەوەکراوەیە، شۆرباوی تێدا لێدەنێن.

{

مس و مەسینەی لە ژەنگا پوواو دای بنێ بۆ من لە ساغ و شکاو

کیتەڵە و گۆزە، دیزە و دەرخۆنە هەمووی بۆ تۆ بێ لە تازە و کۆنە

}{ قانع}

دیزه‌ بۆ ڕاگرتنی دۆ و کوڵاندنی هێندێك چێشتی خۆماڵی وه‌ك دۆینه‌ و سه‌روپێ و شه‌وپاته‌ و چه‌وه‌نده‌ر و کووله‌که‌ له‌ نێو ته‌ندوور دا که‌ڵکی لێوه‌رده‌گیرێت.{ عومه‌ر فاڕووقی}

دیزه دروستکردن‌/dîze dirustkirdin: کتپ:[ دیزە+ دروستکردن] گڵی سوور ووشك دەکرێتەوە دەهاردرێت و پاشان لە بێژنگ دەدرێت و کای ووردی تێکەڵ دەکرێت. دەکرێت بە قوڕ، پاشان لەشێوەی دیزە دروستدەکرێت و لە تەندوور سووردەکرێتەوە و سوودی لێوەردەگیرێت.{ یەعقوب رەسوڵ }

دیزەڵۆکە/dîzeľoke: نتـ: دیزەی چکۆڵانە.

دیزەی چکۆڵە/dîzey čikoľe: نتـ: کۆخ خانە.

دیزك/dîzik: نتـ:[ کباک] دیزەڵە، دیزەی بچووک.{ ئیزۆلی، ل، 132}.

دیز و گۆزە/dîzǔgoze: نتـ: دەفر و گۆسکەی لەگڵ دروستکراو.

دیز و گۆزەساز/dîzǔgozesaz: نفا: دەفر و گۆسکە لە گڵ دروستکەر.

دیزی/dîzî: ن: مەنجەڵۆك، دیزەی گچکە.

.

.

_____________________

دیزەبەدەرخۆنە/dîzebederxone: نتـ:[ ئد] مەبەست لە داپۆشین و شاردنەوەی ڕاز و کارێك دەکات.

دیزەبەکۆڵ/dîzebekoľ: نتـ:[ ئد] مەبەست لە یەکێکییە کە خاوەندی سامان یان ماڵ و منداڵێکی زۆربێت و نەتوانێت بە ئاسانی کۆچ و باربکات.

.

.

.

.