بەڵەک ¹ /beľek: ئان، ن:
1 – لە گەڵ هەموو نیشانەكانی ئاژەڵی چوارپێی شیردەر دەگووترێت.
2 – ئەبڵەق، باز _ بازک _ بازگ _ بازوو، بازەڵە، شاڵ، شل _ شلە، کول.[ ئینگـ : Pieblad ].
3 – پنک پنک، پڵپڵی، پەڵپەڵی..[ ئینگـ : vitiligio].
بەڵەک بەڵەک/beľek beľek: ئان: پڵیپڵی، بازگ بازگ.
بەڵەکچاو/beľekçaw: ئانتـ:[ بەڵەک+ چاو] چاوبەڵەک : كەسێكە ڕەشكێنەی زۆر ڕەش و سێپنەكەشی زۆر سێی بێت.
بەڵەک بوون/beľek bûn: كتن: تووشی نەخۆشی بەڵەک هاتن.
بەڵەکی/beľekî: نچ: بەڵەكێتی، دۆڕەنگ : نەخۆشییەكی پێستییە مرۆڤ دەیگرێت و هێندێك شوێنی پڵپڵی دەبێت و ڕەنگی دەگۆڕێت، لەچاو شوێنەكانی تری لەشی سپی تر دەبێت.
{ تێبینی : ئەم نەخۆشییە لە ئەنجامی پشێوی لووەكانی لەشی مرۆڤ هۆرمۆنێكی دیكە دەرهاوێت دەبێتە هۆی پەیدا بوونی ئەم نەخۆشی یە. یان بەهۆی هەندێک كەڕوو كە لەسەر پێستی مرۆڤ دەژێن دەبنە هۆی ئەم كاڵبوونەوەیەی سەرپێست. بە دەرمان چاک دەبێتەوە.
بەڵەکی كەم/beľekî kem: ئانتـ: پڵپڵییەکی کەم.
چاوبەڵەک/çawbeľek: ئانتـ:[ چاو+ بەڵەک] چاڤبەلەک.
.
.
_______________________
بەڵەک ² /beľek: ن:[ ڕوو] بەلەک، مێكووک : جۆرە گیایەكی بەرزی شیلەداری لاسک دارە گەڵای وەكو بی وایە، بەڵام بچووكترە بنكەكەی بۆ گەڵێک دەرمان دەشێت، بەتایبەتی بۆ كۆكاكۆلاو بیبسی كۆلا زۆر سوودی لێ دەبیندرێت..[ Bot : Licorice]
بنەبەڵەک/binebeľek: نتـ:[ ڕوو][ بنە+ بەڵەک] سێکۆک، بەلەک : ڕەگی گیایەکە بۆ دەرمان و شیرینەمەنی بەتایبەت ( لاکریدس) ی لێ‌دروست دەکرێت.[ ڕوو : glycyrrhiza glabra][ ع : عرق سوس]
گیابەڵەکی/giya beľekî: ن:[ ڕوو] گیایەکی بۆخۆشی بەلەكی باشە، لە مەعدەنووس دەچێت.[ لا : Chervil , Cerfolium]{ کەمالنامە، ل، 537}
.
.
.
.
دروود بۆ بەڕیزتان د. مەریوان
سوپاس بۆ ئەم زانیارییەت دەربارەی( بورجا بەلەك)، کە زانیارییەکی نوێ بوو بۆ من. لێ لەم فەرهەنگەدا بە دوو وشەی جودا ( بەلەك) و ( بەڵەك)م نووسییوە ، هەڵبەت لە لاپەرەی ( بەلەك) دا ئەم زانیارییە نوێیەی دەخەمە سەر.
دووبارە هەزاران ڕێز و سەڵاو
دڵسۆزتان
یوسف ڕەشید
ئه‌م وشه‌یه له‌و وتار و نووسین و شیعرانه‌ی ، که به شێوه‌نووسینی کوردیی ژووروو نووسراون به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی ( میرجه‌لاده‌ت عالی به‌درخان )و( قه‌دری جان ) و( عوسمان سه‌بری ) که باس له ناوی کۆشکه‌که‌ی ( به‌درخان پاشا ) ده‌که‌ن، که ده‌که‌وێته نێو شاری ( مێردین ) و هی سه‌رده‌می حوکمڕانێتییه‌که‌ی به‌درخان پاشا بوو …. ناوی ( بورجا به‌له‌ک ) بوو ….. بورجه‌که‌ش له به‌ردی ڕه‌ش و سپی بونیادنراوه و تا ئه‌مڕۆ ماوه ….، هه‌روه‌ها له وشه‌ی ( ره‌شبه‌له‌ک ) یشدا که هه‌ر له کوردییه ژوورووه‌که‌شدا،،، واته کورمانجییه‌که به مانای ( نامه نووسین )دێت …. نه‌ک ئه‌و ڕه‌شبه‌ڵه‌که‌ی که له کوردیی ناوه‌نددا به مانای شایی و زه‌ماوه‌ند هاتووه .