حەوت/ĥewit: ن:[ ژ][ ئاڤێسـ : atpah : هەپتە] هەفت، هەوت، حەفت.
حەوتا/ĥewta: ن:[ ژ] حەفتا.
حەوتەم/ĥewtem: نتـ: حەفتەم : چشتێكە لەپایەی حەوتی دابێت.
حەوتەمین/ĥewtemîn: نتـ: حەفتەمین.
حەوتانە/ĥewtane: نتـ:
1 – حەفتانە : مزی حەوتە بەحەوتە.
2 – ڕۆژنامەیەكە كە لە هەفتەیەدا جارێك دەركەوێت.
حەوتە/ĥewa: نتـ:[حەوت+ ئە] حەفتە، حەوتوو، هەفتە :
1 – هەفتووێكە بەسەر بووكاندا بڕوا دووای گووێزتنەوە.
2 – هەفتووێكە بەسەر زەیستانێدا دەڕوا دووای منداڵ بوونی.
حەوتەیی/ĥewa: نچ: حەفتەیی.
حەوتەحەمام/ĥewteĥemam: نتـ: چوونە حەمامی بووكی تازە و زەیستانە لە ڕۆژی حەوتوویدا.
حەوتەكێش/ĥewtekěš: نفا: حەفتەكێش، ماین یا ماكەرێكە دووای زانیان بەحەوت ڕۆژان ئەسپ و نێرەكەر
یان دەخرێتە سەر تا سەر لەنووێ ئاووس بن.
حەوتەونان/ĥewtewnan: نتـ:[ فەل][ هـ] حەفتۆرم( زەن)، حەوت برا( ڕۆژ)، چارەگا( شنۆ)، حۆتەوانان :
حەوتەواز/ĥewtewaz: نتـ: حەوتەوانان.
حەوتەبەند/ĥewtebend: نتـ: حەوت غەزەلە، كە ووترابێ لەلایەن هەستیارێكەوە لە باسێكاو هەر غەزەلەی جۆرە پاشبەندییەكی هەبێت.
حەوتبرا/ĥewtbira: نتـ:[ فەل][ ڕۆژ] حەوبرا، حەوتەوانە، حەوتەوانان : حەوت ئەستێرەی گەشە و چواریان بەرانبەر و سێیانیان بەروودووا لە نزیك قوتبی باكووری.
حەوت ترینگە/ĥewt tirînge: نتـ: حەوت ترینگینە.
حەوت ترینگینە/ĥewt tirîngîne: نتـ: مزراویلكە، حەفت ترنگینە.
حەوت تووێلكە/ĥewt tuwělike: نتـ: حەوتووێلكە(خۆ، ڕەوا)، حەفتلۆ، حەوتلۆخانە، حەوتلۆ : قوونێرێكە هێندەی هێلكەیەكی لێدێ و دەوروپشتی سوورەو حەوت توویلكەیە.
حەوت خشتەكی/ĥewt xištekî: نتـ: چەند هەڵبەستێكە هەر بەندێكی حەوت نیو هەڵبەستە.
حەوت ڕەنگ/ĥewt řeng: نتـ: [ ڕەنگ] حەفتڕەنگ، جۆرە پارچە كوتاڵێكە.
حەوت ڕۆژ/ĥewt řoj: نتـ: هەفتە. بێدڵخە: حەوت ڕۆژ لە چلەی بچووكی زستاندا.
حەوت سینی/ĥewt sînî: نتـ:[ فار] سفرەی حەوت سینی/ شینی. بریتییە لە سێو، سیر، سومبەد( ئاوێنە)، سەبەد ( ئاڤێستا)، سەبزی( سەوزی)، سوماق( توورش)، سەمەندر. یان سینی.
حەوتگۆشە/ĥewtgoše: نتـ: حەوتسووچ.
حەوتگوڵە/ĥewtguľe: نتـ:[ ڕوو] جوورە گەنمێكە هەر لكێكی حەوت گوڵان دەردەكات.
حەوتلۆ/ĥewtilo: نتـ:[ هـ] گورگ نەخۆرە، حەوت تووێلكە(شەم).
حەوتم/ĥewtim: نتـ: حەوتەم، حەفتەم، حەوتوو : ڕەشەووڵاخ و یا مەأ و بزنێكە، كە سەر ببأێت بە خێر بۆ منداڵ.
حەوت مانگە/ĥewt manige: نتـ: نەبەكام : منداڵێك بەر لەكاتی خۆیی لەدایك بووبێت.
حەوتوو/ĥewtŭ: نتـ:[ كە] شەوارە _ شەوەرە، نۆرەگرتنی حەوت ڕۆژانەی ژنی زاوە لەمنداڵەكەی.
حەوتوو/ĥewtŭ: نتـ: حەوتە، هەفتە، حەفتە.
حەوتووانە/ĥewauwane: نتـ: حەفتووانە، حەفتانە، هەفتانە.
حەوتوویی/ĥewtŭŭyî: نتـ: هەفتەیی، حەفتەیی.
حەوتووێلكە/ĥewtŭělke: نتـ: حەوت تووێلكە.
حەوتێك/ĥewtěk: نتـ: حەفتیەك.
حەوتیر/ĥewtîr: نتـ:[ سەز][ حەوت+ تیر] شەشاگر : جوورە دەمانچەیەكە حەوت فیشەكان دەخوات.
.
.
______________________
حەوتە/ĥewte: ن:[ دەنگ] حەپەی سەگ.
حەوتەحەوت/ĥewteĥewt: نتـ: حەپەحەپ.
.
.
.
.
.