حەوز/ĥewiz: ن:[ بیا] ئاڤەڤەک، ئاڤزێل( کباک)، ئاوبڕک، ئاوگا، ئاوگیر، ئاوی ڕاوەستاو، ئەستێرک، ئەستێڵ، بڕک، پەنگاڤ( کباک)، پۆنگاو، جێئاو، چاڵاو، ڕفكە، قوڕنەت، قووڵكەی ئاو، گۆل، گۆلتک، لیتاڤ، مەسنا، مەهسەر، وەرتە: قووڵكەیەكی تایبەتییە ئاوی بچێتەناو. بن كەنارەكانی بە قسڵ و گێچ یا چیمەنتۆ سوواخ دەكرێت.[ ع : حوض]
حەوزانە/ĥewizane: نتـ:[ ئاب][ كۆن]
1 . پیتاكی میراو.
2 . دراوێكە میراو ساڵە و ساڵ یا مانگە و مانگ لە خاوەن حەوزی دەستێنێت لە بەرامبەر مزی ئاوەكەدا.
حەوزە/ĥewize: نتـ: ناوچە، ناوان.
حەوزچە/ĥewizçe: نتـ: چاڵاو، ئاوگیر، گۆڵ، حەووز.
حەوزی بچووک/ĥewizî bičûk: نتـ:
1 . ئەستێلكی بچووک.
2 . كانی قولەتێن، كانیاوی بچووک.
حەوزی ڕووبار/ĥewizî řûbar: نتـ: ئەو زەوییەیە كە ڕووبارێک و لقەكانی ئاودەدەن. ئاوی كۆی ڕووبار.
حەوزی قوور و قسل/ĥewizî qûr û qisl: نتـ: دەستەبەڕە : ئامرازێكە قوڕ و قسڵی تێدادەگیرێتەوە.
حەوزی كەشتی ساز/ĥewizî keştî saz: نتـ: ئەو شوو ێنەی كە كەشتی تێدا دروست دەكرێت و چاكدەكرێتەوە.
حەوزی گەورە/ĥewizî gewre: ن: سارینج.
حەوزی ماسی/ĥewizî masî: نتـ: حەوزی پەروەردەكردنی ماسی و زیندەوەری ئاوی.[ ئینگـ: Piscina ، Aquarium]
.
.
____________
حەوز/ĥewz: ن:[ ع : حوض]
حەوزخانە/ĥewizxane: نتـ: شووێن و ژوورێكە حەوزی تێدابێت.
حەوزی پێشۆرە/ĥewizî pêşore: نتـ: پاشورە.
.
.
____________
حەوز/ĥewz: ن:[ توێ]
حەوزۆكە/ĥewizoke: نتـ:[ توێ] حەوزێكی بۆشایییەكی بچووكە لەناو گورچیلەدا میزی تیدا كۆدەبێتەوە.
.
.
.
.