قالۆر/qalor: ن:[ ڕوو] لقی ناوبۆش: بەقەدی ئەو جۆرە ڕووەکانە دەگووترێت کە ناویان بۆشە. وەک قەدی تووتن، پاش لێکردنەوەی گەڵاو لقەکانی یان دوای داشکاندن و لێکردنەوەی گەڵاتووتن، بەس ساقەکەی بمێنێت، جاران بۆ دروستکردنی چیغ بەکاردەهێندرا.[ ئینگـ: Hollow stem].

.

.

_________________________

قالۆر/qalor: ن:[ زیند] لاک، لاشە : لاشەی مردوو یا سەربڕراو.[ ئینگـ: carcass, carcase]

.

.

___________

قالۆر/qalor: ن:[تشت] 

1 . قاوغی بەتاڵ و بێ کەڵک یان چوارچێوەی شکاو یا ڕزیوی( کەشتی، ئوتومبیل، خانوو).

2 . قاپوور: بنەگۆزەی شکاو. 

.

.

.

.