شەوە ¹ /şewe: ن:[ ئاین][ شەو+ ئە] ئاڵ، ئاوەق : دیوێکە کە تەنیا بەشەوان و لەتاریکیدا دەردەکەوەێت، حەزی لەژنانە، هۆش و بیری ژنان دەبات و ژنان شێت و بێ ئەختیاردەکات. 

{ شەوە دیوێکە باشە بۆ دوعانووسەکان چونکە ئەو کەسانەی کە شەوە دەیانگرێت دەچێتە لای دوعانووسێک، ئەویش بەوەرگرتنی پارە نوشتەیان بۆ دەکات و شەوەیان لە کۆڵدەکاتەوە. جاران کەسی واش هەبوون کە پیشەیان دەستگیرکردنی شەوە بوو!}.

شەوە/şewe: نتـ: ئارختک، بەرخەفج، خێو، دێوەزمە، کابیس، مۆتە _ مۆتەكە، مێردەزمە : خەوێکی ناخۆش.  

.

.

______________________

شەوە ² /şewe: ن:[ کیمیـ] بەردی سلێمان : ڕەنگەکەی سوور و ڕەشە، بەردێکی کلسی دارزاوە بۆ سافکردن بەکاردێت.[ ئینگـ: jasper]

.

.

.

.