کەڵەشاخ/keľeşax: ن: شووشەیەکە وەک پیاڵە، کلکێکی کۆلۆری هەیە، خوێن و باکەشی پێدەگیرێ. { خاڵ، ب2، ل، 382}. [ ئینگـ : Cupping therapy]. 

 تێبینی 
 شێوەیەکە  لە چارەسەرەی پزیشکی چینی 

1 – ئامرازی حەجامات : باکێشی خوێنگرتن لە لەش.{ هەژار، ل، 666}.  

2 – باکەش : کووپی خوێنگرتن لە لەش.{ مەردۆخ، ب2، ل، 383} 

3 – پاکێش.{ گیو، ل، 749} 

کەڵەشاخ گرتن/keľeşax girtin: کتن، کتپ: گوێزانی تایبەت بەو کردارە ئامادەدەکرێت و برینی بچووک لەو شوێنانە دەکرێت و کوپەکانی دەخرێتە سەر تا بەتەواوی خوێنی پیسی ناوچەکە فرێده‌دریته‌ ده‌ره‌وه‌ى له‌ش.

کەڵەشاخ گرتن بە کوپ/keľeşax girtin be kup: کتن، کتپ: جۆرێکە لە جۆرەکانی چارەسەری پزیشکی کۆن، کە هەر لەکۆنەوە بۆ چارەسەر کردنی نەخۆشیەکان بەکارهێندراوە. پزیشکانی ئەم بوارە لەوباوەڕەدان کە هەڵمژینی خوێنی پیس لە لەشدا بەتایبەت لە چەند شوێنێکی دیاریکراو وەک بەشی سەرەوەی پشت، کە خوێن لەو شوێنانەدا بە خاوی هاتوچۆ دەکات، بەدەرهێنانی ئەو خوێنە زیادەیە لەو شوێنانەدا موولوولەکان یان دەزووڵەکانی خوێن دەکرێنەوە و سووڕی خوێن لەو ناوچانەدا چالاکتر دەبێت و خوێنی پاک بەرەو ئەو ناوچانە دەچێت و خرۆکەی سووری نوێ دروست دەبێت. پەستانی خوێن لەناو لەشدا هاوسەنگ دەکات.  

کەڵەشاخی تەڕ/keľeşaxî teř: نتـ: بریتییە لەدانای کاسە یان کوپی خوێنوەرگرە کە لەسەر شوێنێکی پشتی نەخۆشەکە دادەنرێت و هەوای ناو کاسەکە هەڵدەمژرێت پاشان لە چەند شوێنێکی پشت، کەمێک بریندار دەکرێت و دووبارە کاسەکە دادەندرێتەوە و بەمەش دوای چەند خولەکێک بەشێک لە خوێنە پیسەکە دەڕژێتە ناو کاسەکە و ئەو کردارەش وەک پسپۆڕان باسی دەکەن، پێویستە هەموو کەسێک ساڵی جارێک ئەنجامی بدات.

کەڵەشاخی ووشک/keľeşaxî ûşik: نتـ: بریتییە لەدانای کاسە یان کوپی خوێنوەرگرە کە لەسەر شوێنێکی پشتی نەخۆشەکە دادەنرێت و تەنیا هەوای ناو کاسەکە هەڵدەمژرێت و هیچ شوێنێکی پشتی کەسەکە بریندار ناکرێت.

بەکەڵەشاخ/be keľeşax: نتـ: بە پیاڵە خوێنگرتن، یان با لە لەش دەرکردن. 

.

_________________________

کەڵەشاخ/keľeşax: ن: ئەسرۆچلک _ ئەسرۆلک.{ گیو، ل، 749} 

:: کەڵەشاخی ڕۆنی سەپانان. چەوری دان، ڕۆندان، شاخی کەڵەڕۆنی تێدەکەن بۆ چەورەسان. 

.

.

_______________________

کەڵەشاخ/keľeşax: ن:[ ئەند] بابوێر، باخۆر، باكەش : كەلێنی بچووک كە بای لێوە بێت، كون یان قەڵشی لە دیواری خانوویەكدا.

.

.

.

.