پەیك¹/peyik: نتـ:[ ئاژ][ پەی+ ك] پاچك، پاچە : قاچی مەر.

.

.

________________________

پەیك²/peyik: ن:

1 – نێردراو: كەسێك بەكارێك نێردرابێت بۆ شوێنێك:

{

قوربانی تۆزی رێگەتم ئەی بادی خۆش مرور

ئەی پەیكی شارەزا بە هەمووشاری شارەزوور

}{نالـی}. 

پەیكبەر/peykber: ئانفا:[ هـ] نامەبەر، شاتر، ڕاسپارەبەر.

{

پەیك بەری ئاشق نیمە شەوان خێز

بۆی نافەی تەتار، نەرووی سارارێز

}{چەیدەی هەورامی}.

{

وەشڵە هەرپەی تۆن هەی شادمانی

پەیك لەیل ئاماوە تۆمزگانی

}{مەولەوی}.

2 – یەدەكی شەترەنج.

– بەردە ستێكی بچووكە، كە هەمیشە لە گەورەكەی جودا نابێتەوە.

پەیكاوەر/peykawe: نفا:[ كباك] پۆستەچی، پۆستەهێنەر، چەپەرچی.

.

.

________________

پەیك³/peyik: ن:[ فەل] ئەستێرەیێكە لە هێزی كێشندەدا بە دووای ئەستێرەیەكی لە خۆی گەورەتر وەكوو مانگ بۆ زەوی.

.

.

.

.