باش/baş: ئان، ئاک:

1 – بێر، جێ، چاک، چەلەک، خاس، خاوین( کباک)، خوەش، رند _ ڕند، زیخ، قەنج، کارامە، : سروشتی چاكە لە شتێکدا یان لە کەسێکدا.[ ئینگـ: good]>< خراپ.

:: پیاوێكی باش.

:: قەڵەمەكەت باش نانووسێت.

2 – (مجـ) زۆر، گەڵێک.

:: خەلكێكی باش هاتبوون بۆ سەرقەبران.

باشە/başe: ف:[ باش+ ـە]

1 – بۆ پەسەندكردن، یا بە ڕاست زانینی گووتەی كەسێک بەكاردێت.

:: ئێوارە بچۆ بۆ لای دكتۆر؛ باشە.

2 – وەڵامی پرسیارە دەربارەی كەسێک یان شتێک.

:: نەخۆشەكەتان ئەمرۆ چۆنە؟( – باشترە).

3 – چاكە. خووە.

:: باشە شوێنی خۆی دەگرێت.

باشبوون/başbûn: كتن:[ باش+ بوون]

1 – چاكبوون، خاسبوون.

2 – پوخت بوون : لە بارێكی خراپەوە بۆ بارێكی چاكتر

:: كێ دەیوێڕا بەوڕێگایەدا بڕوات ئێستا دنیا باش بووە.

باشبوونەوە/başbûnewe: كتن:[ باش+ بوون+ ەوە] چاكبوونەوە لەدوای نەخۆشی

:: نەخۆشەكەچاكبووەتەوە.

باشتر/baştir: ئان:[ باش+ تر( بەراووردی پلەی دووەهەمە)] چاتر _ چاكتر، خاستر.

باشتربوون/baştirbûn: كتن:[ باش تر+بوون] چاكتربوون

:: ئەمرۆ نەخۆشەكە باشتربووە گوزەرانی.

باشتربوونەوە/baştirbûnewe: كتن: كەسێك لە نەخۆشی ڕاستبێتەوە.

باشتركردن/baştirkirdin: كتپ:[ باشتر+ كردن] چاكتركردن.

باشترین/baştirîn: ئان:[ باش+ ترین( بەراووردی پلەی سێ هەمە)] هەرەچاک، چاكترین، خاسترین.

باشكار/başkar: نفا:[ باش+ كار( كردن)] ئەو كەسەی كە باشەی لەدەست بێت.

باش كردن/baş kirdin: كتپ:[ باش+ كردن]

1 – گۆڕینی بارێكی خراپ بۆ چاک.

2 – ئەنجامدان یا نەدانی كارێک كە بەلای كەسێكەوە ئەوەی كراوە بەرژەوەند بووە.

:: باشت كرد سەرت لێیان دا ئەگینا گلەیی نەدەباڕیەوە.

باش گەشەكردن/baş geşekirdin: كتپ:[ باش+ گەشە+ كردن] پەرەسەندن.

باش گەشەكردوو /baş geşekirdû: ئانفا:[ باش+ گەشە+ كردوو( كردن)] هاوڕێژە.

باش گوزەران/baş guzeran: كتن:[ باش+ گوزەران ] خۆش ڕابواردن.

باش گوزەراندن/baş guzerandin: كتپ:[ باش+ گوزەراندن] خۆش ژیاندن.

باش نەكردن/baş nekirdin: كتپ:[باش+ نە+ كردن]

: باشت نەكرد تووڕە بووی.

باشی/başî: نچ:[ باش+ ئی] پەسەندی، دژی خراپی.

.

.

__________

باش/baş: ن:[ تور: baŝ][ لە سەردەمی عوسمانی گەلێک زاراوەی سەربازی و فەرمان ڕەوای لەگەڵ ئەم ووشەیە داتاشڕاوە، گەرهاتوو لە نێو نووسراوەكۆنەكاندا ووشە سەیر تان بینی لەگەڵی زۆرتر توركین، ئەوجا وەک پێشگر یا پاشگر بێتە بەرچاوتان] سەر

:: سورباش.

:: یوزباشی.

:: لۆتی باشی،

:: مونشی باشی.

باشچاوەش/başçaweş: نتـ: سەرەۆک( گەورە)ی چاوەشان.

باشوەستا/başwesta: نتـ:[ تور : باش+ كو : وەستا] گەورەی كرێكار و بەردەستان، سەروەستا.

.

.

.

.