گەرچەک/gerçek: ن:[ ڕوو] بی هەنجیر، قڕنو، کڕنگ، کرنوو : ڕووەکێکی ئابووری یە، ڕۆنی گەرچەکی لێدەردەهێندرێت بۆ ڕەوان کردن لە نزیک دیواری باخ و پەرژین دا دەرووێندرێت. بەشێوەی دەوەن گەڵاکانی گەورەن وەک لەپی دەست. پارچەپارچەن، گولەکانی ڕەگەزن، بەرەکەی خڕ و دڕکاوییە، نزیکەی 30 جۆری جیاوازی هەیە.[ لا : Ricinus communis]{ کەمالنامە، ل، 330}
| پۆلێنکردنی زانستی : Scientific classification | ||||||
| Kingdom | Division | Class | Order | Family | Genus | Species |
| شانشینی | هۆبە | پۆل | پلە | خێزان | چەشن | جۆر |
| plantae | magnoliophyta | magnoliopsida | malpighiales | euphorbiaceae |
croton |
croton tiglium |
| جیهانی ڕووەک | کاسە تۆودارەکان | کاسەی گوڵدارەکان | ||||
کورد ئەڵێ : ئەڵێن خواردنی ڕۆن گەرچەک بۆ ڕەوانی باشە.{ ڕشتەی مرواری ب 3، ڤەژین}
گەرچەکی چینی/gerçekî çînî : نتـ:[ ڕوو] دار و دەوەنێکی ناوچە گەرمەکانە، گوڵەکەی بەشێوەی هێشوە، بەرەکەی خڕە ڕاستتر هێلکەیی یە، ڕۆنێک لە تۆوەکەی لێ دەردەهێندرێت بۆ مەبەستی پزیشکی و پیشەسازی بەکاردێت. [ ئینگـ : Croton tiglium]{ کەمالنامە، ل، 1146}
ڕۆنی گەرچەک/řonî gerçek: نتـ: .[ ئینگـ : castor oil].
1 ) یارمەتی درێژبوونەوەی قژ دەدات بەهۆی بوونی ترشی ریسینۆلیک تێیدا کە ئەمەش سووڕی خوێن چالاک دەکات بەرە و بێخی سەر دەڕوات و یارمەتی قژ دەدات, زوو درێژبێتەوە
2 ) تێکەڵەی شەربەتی پرتەقاڵ لەگەڵ کەوچکێک ڕۆنی گەرچەک زۆر بە سودە بۆ چارەسەری برینی کۆڵۆن.
.
.
_______________
گەرچەک/gerçek: ئان: نیوە جووڕاو، تەواو ووردنەکراو.{ هەنبانەبۆرینە، ل، 726}
.
.
.
.