جیوە/cîwe: ن:[ كیمیـ] ئابەک، ئاوەزیو _ زیوی شلە، جەوی ، زەبیق : كانزایەكی بزۆزی شلە هەر هێمن نابێتەوە، ژمارەی ئەتۆمی یەكەی 80 و نیشانەكەی Hg یە.

:: جیوه‌ ژەهرێکی ژینگه‌تێکده‌ره‌ لەدروستکرنی گڵۆپدا بەکاردە‌یندرا، بۆیه‌ زۆرگرنگه‌ که‌ هه‌وڵ بدرێت، ئه‌و جۆره‌ لامپانه‌ کاتێک گه‌رمن نه‌شکێن و جیوه‌که‌یان بڵاونه‌بێته‌وه‌ لە ژینگەدا.

جیوەتێكران/cîwetěkiran: ن: بریتییە لە هەدانەدان و نەحەجمین لە شوێنێک.

:: سرەوتنی نییە دەڵێی جیوەی تێكراوە.

جیوەوەر/cîwewer: ئانفا:[ جیوە+ وەر] جیوەوەرە : جیوەخۆ : مەبەست لە مرۆڤی ئۆقرە نەگرتوو و بزیوە.

جیوەیی/cîweyî: نچ:[ ڕەنگ] ڕەنگی جیوەیی.

.

.

______________________

جیوە/cîwe: ن:[ ڕوو] شیرەی رەق هەڵاتووی دار، بارزە، جەو _ جەوی، خیچ، گەوون، شۆكی دارێ، هەنگو ژاوی، جەوسق، جریوە

:: جیوەی ئاووەک.

.

.

.

.