ژاڵە/jaľe: ن:[ ڕوو] روول( باد)، رولک( سوورچی) : گەڵای درەختی ھەمیشە سەوزە و زۆر ژەھراوییە لە ناوچەی دەوروبەری دەریای ناوەڕاست تا دەگاتە ووڵاتی چین و ئەمەریکا سەوزدەبێت، ھەروەھا لەکوردستانیش ھەیە و لەھەندێ ناوچە بەشێوەی خۆرسک ڕوواوە. لەزۆربەی باخچەکان و سەرشەقامەکان وەک درەختی جوانی دەڕوێنرێت و زۆرجار پاش بڕین و قەڵەم کردنی وەک پەرژین بەکاردەھێنرێت. تا ئیستا زیاتر لە 400 جۆری ژالە پۆلێن کراوە. ژاڵە گوڵی فەرمی ھێرۆشیمایە چونکە لەدوای وێرانبوونی بە چەکی ئەتۆمی لەساڵی 1945 یەکەم گوڵ بوو سەوز بویەوە و گوڵی گرت.[ ئینگـ: Nerium Oleander].

 تێبینی
 دەکرێت ناوی ژاڵە لە زەھر یان ژەهری ڕووەکەوە هاتبێت نەک ژەهری زیندەوەر {Ibrahim Surchy
 پۆلێنکردنی زانستی : Scientific classification
Kingdom  Division  Class  Order  Family  Genus Species
 شانشینی هۆبە  پۆل پلە  خێزان چەشن جۆر
 plantae magnoliophyta magnoliopsida gentianales apocynaceae nerium  nerium oleander
 جیهانی ڕووەک   کاسە تۆودارەکان  کاسە گوڵدارەکان  گیاتاڵەییەکان  خڕنووگە سەگانە  ژاڵەییەکان  ژاڵە

{

هەر ئەڵێی داری ژاڵەیە
بە کراسێکی سوورەوە
لە سووچێکدا ڕاوەستاوە.
ئەمڕۆ ئێرە
سەراپای ئەم «ئەنقەرە»یە
بۆنی چەکمە
بۆنی قەمە
بۆنی ئەتاتورکی لێ دێ!

}{ شێرکۆ بێکەس}

.

.

__________

ژاڵە/jaľe: ن:[ ناڤ] ناوێکی زمانی کوردییە؛ بۆ جێندەر یان ڕەگەزی مێینە.

:: ژاڵە سنەیی بە گۆرانی، هۆنراوەی شاری جەلال مەلەکشا دەچرێت.

.

.

__________

ژاڵە/jaľe: ن: ناوی گوندێکە.

.

.

__________

ژاڵە/jaľe: ن: جێگەی هەنگ.{ وشەنامە، ل، 570}

.

.

.

.