تووڕە ¹ /tûře: ئان: ئاڵه‌تی، ئاڵەدین، ئاڵۆز، ئەنر _ ئەنرین، ئەنگر، پەست، تڕۆ، جەرگاووس، خەیدین، خشم، خورین، دەهری، ڕابەل، ڕاگەش، ڕقهەستاو، ڕووتاڵ، ڕووترش، ڕووگرژ، زوویر، زیز، قەڵس، قوشقی، كەللـەیی، گەروشە، گیزەڵ، مۆڕ، هیرس، : كەسێكە زووهەڵبچێت.

تووڕەبوون/tûřebûn: كتن:[ تووڕە+ بوون] پەستبوون، ڕقهەستان، قەڵس بوون، سڵبوون، تۆران، خەیدین، زیزبوون، زوویربوون، گڤبوون، دڵگیربوون، قینگرتن، قینهەستان، باكردن.

تووڕەكردن/tûřekirdin: كتپ: ڕقهەستاندن، قەڵسكردن، خەیداندن، سڵكردن، زیزكردن، تۆراندن، كەچەتڕێنكردن، دڵگیركردن.

تووڕەوتەنگاو/tûře û tengaw: ئانتـ:[ كۆ][ تووڕە+ و+ تەنگاو] تووڕەوتۆسن.

تووڕەوتڕۆ/tûře û tiřo: ئانتـ:[ تووڕە+ و+ تڕۆ] كەسێكە لە خۆیەوە دڵگیر وسڵ ببێت.

تووڕەوتۆسن/tû ře û tosin: ئانتـ:[ شا، مكـ][ تووڕە+ و+ تۆسن] تووڕەوتەنگاو.

تووڕەیی/tûřeyî: نچ:[ تووڕە+ئیی]

1 – ئەنرین( باد)، توندوتیژی، سەرگەرمی، زیزی، ڕاگەشی، ئارۆزانی، وورۆژانی، جارسکردنی.[ ئینگـ: Irritation ،anger ،tantrum]{ زاراوەسازیی}

2 – [ ماف] هەڵچوون.[ ئینگـ: Fit of rage]{ نوری تاڵەبانی، ل، 304}

خۆتووڕەكردن/xotûřekirdin: كتن:[ خۆ+ تووڕە+ كردن] ڕووتەهل كرن.

.

.

_____________

تووڕە ²/tûře: ن:[ دەنگ] دەنگی شمشاڵ و بلوێر

{

جۆبار دەبزوێ، خوڕەی ئاوهەڵدێر

لەشاخان تووڕەی شمشاڵ و بلوێر

}{ لالەبەدەستان. ل 204}.

تووڕەتووڕ/tûřetûř: نتـ:[ دەنگ] دەنگی بۆڕی و بلووێر و ئیترە، قووڕە قووڕی سەگی لێدراوە.

.

.

.

.