شیان/şiyan: ن، کتن: { شیابوو، شیا، دەشێت، بشابایە}. توانین. لەدەستهاتن، گونجان، لێوەشانەوە، پێڕەوابوون.

1 – پەک، پێکاری، توانایی شاراوە،  دەرەقەت، دروست بوون، ڕایە( بابا)، ڕخسان، سیوا، شێن، کارین، هێگنی.[ ئینگـ : Potential ، ability]

2 – ڕەوابوون، شایستەبوون، گونجان. 

3 – رایەکەوتن، لەتووانا دابوون، لەدەستەڵات و ووزەدا هەبوون : لە بارەی ئاخاوتن یان کردارێکەوە.{ گیو، ل، 482}.

4 – بەگومان بێت یان وشەیەکی ناپەسند بێت. 

شیاندن/şiyandin: کتپ:[ کباک، زا]

1 – ڕەوانەکردن. 

2 – ڕاهێنان، ماڵی کردن، مەشق پێکردن.      

شیانن/şiyanin: کتپ:[ شیاندن] شایان کردن، دروست کردن، چاک کردنەوە.{ گیو، ل، 654}.                 

شیاو/şiyan: ئانفا:

1- لەبار، لێوەشاوە، گونجاو.

:: شیاوی بەکارهێنان.

2 – ڕەوا، هێشتن.

3- دەستەڵات، زۆرداری، توانایی.  

شیاوی/şiyawî: ئانفا:    

شیایین/şiyayîn: کتن:[ هـ]

شیایەنە/şiyayene: ئاکتـ:[ هـ] چوون، ڕۆیشتن، بەرڤەچوون، ئەرەجی.

.

.

___________________

شیان/şiyan: ن:[ واز] ئیحتیماڵ، شانسی بردن، رێژه‌ی گره‌و‌كردن.[ ئینگـ : Odds].

.

.

__________________

شیان/şiyan: ن: 

1 –  [ ڕوو ] دارێکە لە هیند و حەبەش، زەنگبار دەڕوێت، ڕەنگی سووری لێ دەردەهێندرێت.

2 – [ مکافات، یادداش، خەڵات].

3 – [ جێۆ ] ناوی گوندێکە لە نێوان تەوریوەر و تەنگیسەر لە ناوچەی هەورامان لە هەرێمی ساناندەژ.

4 – بار.