باویلکە/bawîlke: ن:[ ڕوو][ با+ ویل+ كە] باریلی، پەپولەپایزە، پشیلەپایزە، شەلەمین کەرە، پشیلۆکە، گەورەلگە _ گەوزەلکە : گیایەکە تۆکەی سپی و سووکە و گرژنە پایزان بابڵاوی دەکاتەوە.[ ئینگـ : dandelion].

:: باویلکە بایەکی بەسە.

{
دڵۆپ دڵۆپ باران گوڵ ئەنووسێتەوە و
نمە نمەیش چاوانم تۆ
چ ساڵاوێکی نامۆیی و چ ژانێکی بەخشندەیە
وا لەسەرخۆ
بەرد بە بەردی کێوی سەرم ئەپشکوێنن
لق بە لق و چڵ بە چڵی
دەست و پەنجەی وشکەڵاتووم
شین ئەکەن وەک باویلکە

}{ شیرکۆ بێکەس}

باییلکە/bayîlke: ن:[ ڕوو][ با+ ییل+ كە] پەپولەپایزە، پشیلەپایزە، شەلەمینکەرە، باریلی، پشیلۆکە، گەورەلگە _ گەوزەلکە، باوییلکە.

.

.

.

.

.